سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ندینخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵه‌وه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به KNN ی راگه‌یاند، پاش پێنج مانگ ده‌وام كردن به‌رپرسانی به‌ندینخانه‌كه پاساوی جۆراوجۆر ده‌هێننه‌وه و ماوه‌ی پێنج مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه و به‌رپرسانی به‌ندینخانه‌كه‌ش پاساوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه تا ئێستا فایلی پاسه‌وانان و كارمه‌نده‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نه‌كردوه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ پێنه‌دانی موچه‌شدا گرفتی كه‌می خواردن و نه‌بونی ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی كارمه‌ندانیان هه‌یه. نه‌قیب سالم حسین فه‌رمانده‌ی هێزی به‌ندینخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ به KNN ی راگه‌یاند، به‌رێوه‌به‌ری به‌ندینخانه‌كه په‌یوه‌ندی كردووه به وه‌زیری دادی عێراقه‌وه و ئه‌ویش بریاری لێپێچینه‌وه له‌و لیژنه‌یه بكات كه بوه‌ته هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و موچانه.