كاكه ره‌ش سدیق به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ركوكی ماده‌ی 140 له‌لێدوانێكدا بۆ KNN ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌به‌ر دواكه‌وتنی بودجه له ئێستادا دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بو وه‌ستاوه و پێشبنیی ده‌كرێت دوای هه‌ڵبژاردن و دابین كردنی بودجه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ربوكردنه‌وه بۆ ئاواره‌و هاورده‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری. كاكه ره‌ش سدیق ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له كۆی 90 هه‌زار خێزانی ئاواره كه به‌ڵگه‌نامه‌یان پێشكه‌ش به لیژنه‌كه‌یان كردوه ته‌نها نزیكه‌ی 27 هه‌زار خێزان چه‌كی قه‌ره‌بویان وه‌رگرتوه .له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراقدا بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره 10 ملیۆن دینار و بۆ هه‌ر خێزانێكی عه‌ره‌بی هاورده‌ش 20 ملیۆن دینار دابین كراوه .