دوای ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باح ساعدی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه رایگه‌یاند، ئاڕاسته‌یه‌ك له ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه كه داوای كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزاده‌كه‌ن له‌پێناو سازكردنی دانیشتنێكی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه. ساعدی ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌تدا لاوازه و ئاشكراشیكرد، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیزانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. داواشی له په‌رله‌مان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانیان كه‌وتووه‌ته ژێر فشاری ئه‌مریكاوه، متمانه له ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه بسه‌نرێته‌وه.