له‌سه‌ر پێشنیارێكی نوری مالیكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی كاندیده دوورخراوه‌كان كۆنابێته‌وه. تانیا ته‌ڵعه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به KNN ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌نامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی كاندیده‌كان ده‌ربڕیوه، بۆیه دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پێویست نازانرێت.