چه‌ند ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانی بڵاویان كرده‌وه كه كۆمپانیای تۆیۆتا زانیاری پێشینه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌بوونی كێشه له هه‌ندێك له ئامێری زیادكردنی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانیدا,ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كۆمپانیای تۆیۆتا ئاماده‌سازی ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆری پێریۆس له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكاو ژاپۆندا، رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز دویچلاند له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌وه ڕونی كردۆته‌وه كه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمێله‌كانی تۆیۆتادا به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه كه له‌وانه‌یه له هه‌ر كاتێكدا كێشه له زیاد كردنی خێراییه‌كانیاندا ڕوبدات و رۆژنامه‌كه رونیشی كردۆته‌وه كه له تاقیكردنه‌وه‌ی مانگێكی ئۆتۆمبێله‌كانی پێریۆسدا چه‌ند جارێك ئه‌و كێشه‌یه دووباره بۆته‌وه‌و به تایبه‌تیش له رۆژه سارده‌كاندا كه رێژه‌ی شێ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كاندا زیادی كردووه. گۆڤاری ئابووری وێرتشافتووشی یابانیش هه‌مان زانیاری بڵاَو كردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه كه سێ جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا ده‌رنه‌چونو به ڕاپۆرتیش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانو لێپرسراوانی كۆمپانیا به‌رزكراونه‌ته‌وه