حكومه‌تی دوبه‌ی رایگه‌یاند كه ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی سندوقی هاریكاری دارایی دوبه‌ی به كۆمه‌ڵه‌ی دوبه‌یی جیهانی ده‌به‌خشێت كه دوچاری قه‌رزێكی زۆر هاتووه, به پێی مه‌رجی بازرگانی بووه. ئه‌مه‌ش دوای راپۆرتێك دێت له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی گرنتیه‌كان به‌رامبه‌رپێدانی یارمه‌تی زیاتر, كه‌ده‌بێته هۆی دواخستنی گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و قورساییانه‌ی به‌هۆی قه‌رزه گه‌وره‌كانه‌وه كه‌وتۆته سه‌ر شانی كۆمپانیاكه. وته‌بێژێك كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات رایگه‌یاند, كه سندوقه‌كه‌له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 6ملیار و 2 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته كۆمه‌صه‌ی دوبه‌یی جیهانی, كه له هه‌وصدایه بگاته رێككه‌وتنێك له‌گه‌ص خاوه‌ن قه‌رزه‌كاندا كه‌داوای نزیكه‌ی 22 ملیار دۆلار ده‌كه‌ن و ئاماده‌یه بڕه پاره‌ی له‌وه زیاتریان بداتێ.