له لێدوانێكیدا بۆ یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را، سیسك فابریگاسی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی رایگه‌یاند، سوپاسی ئارسن فینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌كات كه ئه‌وه‌نده متمانه‌ی پێكردووه‌و كردوێتی به كاپتنی یانه‌كه. فابریگاس له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه ئه‌و شاره كاپتنیه هه‌ندێك جار بۆته كێشه‌ی بۆی. وتیشی"پێم خۆش نییه ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر هاوڕێكانما هاوار بكه‌م و رێنماییان بكه‌م، به‌ڵام له هه‌ندێك كاتیش‌دا پێویسته هاوار بكه‌م. فابریگاس كه قوتابییه‌كی قوتابخانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوو، وتی" كاتێك ده‌بینم یه‌كێك له یاریزانه‌كان به‌باشی كاری خۆی جێبه‌جێناكات له‌و كاته‌دا ناچارم له پێناو سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌دا مامه‌ڵه‌ی توند بنوێنم، كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار هاوڕێكانم لێ ئه‌تۆرێنێ.