بۆ ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كانی هاوڵاتیان و له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ ناوچه جیاوازه‌كان و كۆبوونه‌وه و گۆێگرتن له‌داواكاری و كه‌موكورتییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی هه‌ر دوو قه‌زاری كۆیه و ناحیه‌ی ته‌قته‌قیان كرد. ئه‌و سه‌ردانه كه سه‌ره‌تا له قه‌زای كۆیه‌وه ده‌ستیپێكرد، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان چاویان به دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئازادی و كه‌كۆن و ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌وت و پاش بینی ره‌وشی ژیانی هاوڵاتیان و گۆێگرتن بۆ داواكاریه‌كانیان، به‌ڵێنیاندا له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مانی كوردستان. له‌به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌یاندا فراكسیۆنی گۆڕان له ناحیه‌ی ته‌قته‌ق هه‌ریه‌كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازاڕی گشتیان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه گوێبستی گله‌یی و گازه‌نده‌ی هاوڵاتیان بوون و له گوندی گه‌رمكیش له گرفتی ئه‌و جوتیارانه ئاگاداربوون كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان ده‌ركراون. دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا توانی 25 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌هاولاَتیان دران لیستی گۆڕان توانی كاری په‌رله‌مانتاری له فه‌رمانبه‌رێكی ناو په‌رله‌مانه‌وه بگۆڕێت بۆ به‌رپرسیارێتی چاودێری كردنی حكومه‌ت و به‌دواداچوونی گرفته‌كانی هاوڵاتیان.