تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ربه‌لاوه به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی راگه‌یاند كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نزیك ده‌بێته‌وه‌و پێویسته عێراق به ته‌واوی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ئاماده بكات و سه‌قامگیری زیاتر له عێراقدا بهێننه دی. ئه‌م وتانه‌ی هاشمی دوای رۆژێك له ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كه‌ربه‌لا دێت كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ندین ئۆتۆمبیل له رێوه‌ره‌سمی به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ئیمام حسێندا زیاتر له 250 كه‌س بوونه قوربانی.