له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتوانی ناحیه‌ی پردێ و ده‌وروبه‌ری ئاماده‌ی بون، مام ڕۆسته‌م هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وته‌یه‌كیدا بۆ هاوڵاتیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری خۆڕسكه و ئامانجی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته. دانیشتوانی ئاماده‌بوی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆشحاڵی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی گۆڕان له ناحیه‌كه‌یاندا ده‌ربڕی و هیوایان خواست له ئاست داواكاری و خه‌مه‌كانی ئه‌واندا بێت.