له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن 350 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌یه كه به‌سه‌ر 50 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگداندا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا دابه‌شكراون. حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمسیۆن چه‌ند لیژنه‌یه‌كی چاودێری بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكهێناوه و سزای 50 ملیۆن دینار و زیندانی كردن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه پێشێلكاری رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، وتیشی جگه له هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر رێگا به قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ده‌ین هه‌موو شێوازه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنن.