چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵوێست و هه‌ره‌شه‌كانی حكومه‌ت و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانی توركیا دژ به گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان زیاتر بووه و چاودێرانی سیاسیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ڵوێست و لێدوانانه هه‌وڵیكه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا. به‌شیر ئاتالای‌وه‌زیری ناوخۆی توركیا له دوای كۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی رایمۆند ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بۆ توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانیان بۆنه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێمی كه‌وردستان بۆ سه‌ر توركیا به‌رده‌ام ده‌بێت و وتیشی به‌م نزیكانه ده‌ره‌نجامی كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئاشكرا ده‌بێت. له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاتالای ووتی: ئێمه كار بۆنه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین له باكوری عێراقه‌وه بۆ سه‌ر توركیا و له ماوه‌ی داهاتووشدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێته نامه‌وێت ئێستا لێدوانی پێشوه‌خت بده‌ین. قۆناغی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وامه‌وه چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی په‌یوه‌ندیداریان به مافی مرۆڤه‌وه پێشكه‌ش كردووه، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوشدا ره‌شنووسێكی په‌یوه‌ندیدا به چاودێریكردنی هێزه‌كانی ئاسایش و نه‌هێشتنی جیاوازی پێشه‌كه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین. به‌شیر ئاتالای سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی له توركیا له‌و كونگره رۆژنامه‌ییه‌دا رایگه‌یاند قۆناغی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی كه چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كوردیش له خۆ ده‌گرێت به‌رده‌وامه. ئاتالای ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بریاره 20 ی ئه‌م مانگه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 50 هونه‌رمه‌ندی بواره جیاجیاكان كۆببێته‌وه .كه دیارترینیان ئیبراهیم تاتلسێس و مه‌حسون كرمزگول و سێزان ئاكسۆ و ئێمه‌ل سه‌ین و فه‌رهاد گوێچه‌ره.