نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه‌و تیایدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران‌و ئه‌یاد سامه‌رایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و میدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالاَی دادوه‌ری‌و خالید عه‌تیه‌و ڕۆژ نوری شاوه‌یس تیایدا به‌شداربوون، ڕێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌رله واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاره‌كانی ته‌واو بكات، ئه‌ویش به‌و مه‌به‌سته‌ی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاتی ته‌واوی هه‌بێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆی دوا نه‌كه‌وێت.