حه‌یده‌ر عه‌بد زه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له سوریا رایگه‌یاند، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئاواره عیراقییه‌كانی نیشته‌جێی سوریا، 32 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته كراوه‌ته‌وه. له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ده‌نگه‌كانی عێراق، زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان كه له سوریا كراونه‌ته‌وه به‌سه‌ر 16 قه‌زا و ناحیه‌دا دابه‌شكراون و ژماره‌ی وێستگه‌كانیش 167 وێستگه‌یه. وتیشی به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه ژماره‌ی ره‌وه‌ندی عێراقی له سوریا ده‌گاته نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س.