له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی You Tube، باراك ئۆباما رایگه‌یاند له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌دارفور، ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی تر كار ده‌كه‌ن بۆگه‌یشتن به‌چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوداندا. ئۆباما ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد گه‌ر حكومه‌تی سودان وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵانه نه‌داته‌وه كه له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی دارفور ده‌درێن، ناچارن فشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی خه‌رتوم. وتیشی هه‌نگاوی داهاتویان كاركردنه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی به‌رده‌وامی ئاشتی له دارفۆر.