عه‌بدول مه‌لیك حوسی، سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ ئه‌و پێنج خاڵه نیشاندا، كه حكومه‌تی یه‌مه‌ن به‌مه‌رجی ئاگربه‌ست له‌ناوچه‌ی سه‌عده رایگه‌یاندوه . له‌تۆمارێكی ده‌نگیدا كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه عه‌بدول مه‌لیك حوسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، حكومه‌تی یه‌مه‌ن له‌پێناو ئه‌و پێنج خاڵه‌دا له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و خاڵانه قبوڵ ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش تۆپه‌كه كه‌وتووه‌ته گۆڕه‌پانی ئه‌وانه‌وه. له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی حكومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتن راگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر سعودییه له‌خۆنه‌گرتووه، بۆیه یه‌مه‌ن ئه‌و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی حوسییه‌كان بۆ ئاگربه‌ست قبوڵناكات.