له كاتێكدا رێژه‌ی بێكاری 110%ی تێپه‌ڕاندوه و رێژه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تیش گه‌یشتۆته ئاستێكی بێ وێنه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وته‌یه‌كدا له به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ته‌ئكیدی كرده‌وه لوتكه‌ی گرفته ئابوریه‌كانیان تێپه‌ڕاندوه و ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه ئاسه‌واری ئه‌و قه‌یرانیه. ئۆباما له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا وتی، هیچ كات ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا هیوای به داهاتووی ئه‌مریكا نه‌بووه. نابێت خۆمان به ده‌سته‌وه بده‌ین ، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌مریكا روبه‌ڕووی كێشه‌وگرفتێكی زۆربۆته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئاواتی هاوڵاتیانی ئه‌مریكایه به دیموكرات و كۆماری خوازانه‌وه چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكیه‌كان و زاڵبوونه به سه‌ر كێشه سیاسیه‌كاندا. سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كاركردن ، كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت له ئه‌مساڵدا و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاكسازی ده‌رمان كه به هۆی كێشه سیاسیه‌كانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرا. سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له په‌نای ئه‌و كچه‌ی كه له ئه‌فغانستان هه‌وڵده‌دات بچێته قوتابخانه راوه‌ستاوین و پشتیوانی له مافی ئه‌و ژنه ئێرانیه‌ش ده‌كه‌ن كه له شه‌قامه‌كانی تاران‌دا به‌شداری خۆپیشاندان ده‌كات. له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌مریكا به زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌ئه‌فغانستان و راهێنانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵده‌دات تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئاسایشی ئه‌فغانستان به‌ته‌واوی به هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته بسپێرێت و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا هه‌موو هێزه‌كانیان له عێراق ده‌كشێنه‌وه. ئۆباما هۆشداری دایه ئێران و كۆریای باشووریش ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له سه‌ر پرۆگرامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان ئه‌وا رووبه‌ڕووی سه‌ختترین سزا ده‌بنه‌وه. ئه‌و وتانه‌ی ئۆباماله كاتێكدایه كه به گوێره‌ی داویین راپرسیه‌كان ئاستی جه‌ماوه‌ری ئۆباما بۆ كه‌متر له 5% دابه‌زیوه و 84%ی دانیشتوانی ئه‌مریكا هه‌لومه‌رجی گشتی ئه‌مریكا به ناله‌بار ده‌زانن.