مه‌هدی كه‌ڕوبی سكرتێری گشتی پارتی متمانه‌ی نیشتمانی و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ریفۆرمخوازان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز رایگه‌یاند له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌باره‌ت به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سووره به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئایه‌تۆڵا عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی په‌سه‌ندكردووه ئه‌ویش به ره‌سمی دان به‌و حكومه‌ته‌دا ده‌نێت. حسێن كه‌ڕوبی كوڕی مه‌هدی كه‌ڕوبیش له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند هۆكاری پاشه‌كشه‌كردنی كه‌روبی هه‌وڵێكه بۆ ناچاركردنی حكومه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵك و پارله‌مان. حسێن كه‌ڕوبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ده‌وڵه‌ت وه‌كوو وێرانه‌یه‌كی لێهاتووه، پێویسته ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر پارله‌ماندا وه‌ڵام بداته‌وه، پارله‌مانیش هۆكاری چاودێری نه‌كردنی ده‌وڵه‌تی بۆ رووداوه‌كانی ئه‌مدوایه گه‌ڕاندۆته‌وه. پێشتریش محه‌مه‌د خاته‌می و هاشمی ره‌فسه‌نجانی پابه‌ند بوونی خۆیان به عه‌لی خامنه‌یی و ده‌ستووری ئێران دووپاتكرده‌وه. خاته‌می داوای له هاشمی ره‌فسه‌نجانی كرد ناوبژیوانی نێوان هه‌ر دوو باڵی ریفۆرمخوازان و پارێزگاران له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام میر حسێن موسه‌وی له دوای به‌یاننامه‌ی ژماره 17 هیچ هه‌ڵوێستێكی تری ده‌رنه‌بڕیووه. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌ركرده‌كانی ریفۆرمخوازان دوای ئه‌وه دێت عه‌لی خامنه‌یی هۆشداریدا كه كۆماری ئیسلامی كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و داوای له سه‌ركرده‌كانی یفۆرمخوازان كرد به‌ر له هاتنی یادی شۆڕش و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵویسَتی شه‌فافی خۆیان سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕن. سه‌ركرده‌كانی ریفۆرمخوازان پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان و ده‌ستگیركراوه‌كان دابوو تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان پاشه‌كشه ناكه‌ن. ئه‌وه له كاتێكدایه كۆنترۆڵی ناڕه‌زاییه‌كانی ئێران له ده‌ستی رێبه‌رانی ریفۆرمخوازانیش ده‌رچووه وله رۆژی عاشوورادا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ڕوبی و موسه‌وی داوای خۆپیشاندانیان نه‌كردبوو گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ناڕه‌زای له دژی كۆماری ئیسلامی به‌رێوه چوو و ئێستاش هه‌وڵێكی به‌رفراوان بۆ ئاماده‌كاری گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له رۆژی 22ی رێبه‌ندان ساڵیادی شۆڕشدا ده‌ستی پێكردوه.