دوای چونه ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورروپا له سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی لیۆن ,چه‌ندین هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یانه‌ی شاهانه‌وه بلاَوبۆته‌وه, سه‌ره‌تا ده‌وترا خۆزێ مۆرینیۆ ده‌بێته جێگره‌وه‌ی مانوێل پلگرینی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ریاڵ.به‌لاَم دوێنی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه ریاڵ به نیازه ئارسن ڤینگه‌ر بكاته راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی. دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش ،ڤینگه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی رایگه‌یاند,به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه روبكاته یانه‌ی ریال و هه‌رگیز بیریشی لێنه‌كردۆته‌وه. ڤینگه‌ر وتیشی بۆنده‌كه‌م له‌گه‌ل یانه‌ی تۆپچی له سالی 2011 كۆتای دێت وپابه‌ند ده‌بم به بۆنده‌كه‌مه‌وه‌و روو له هیچ یانه‌یه‌كه تر ناكه‌م.