وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌دووری زانی، كه دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌و رێكه‌وتننامه نه‌وتییانه هه‌بێت، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له خولی یه‌كه‌می خستنه‌ڕووی كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا ئه‌نجامیداون. عاسم جیهاد، له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆ سه‌وا ئاشكرایكرد، كه به‌منزیكانه وه‌زاره‌تی نه‌وت چه‌ند گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كۆمپانیای چینی‌دا ده‌به‌ستێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كێڵگه‌ی نه‌وتی میسان، كه هه‌ریه‌ك له كێڵگه‌كانی نه‌وتی فه‌ككه‌و ئه‌بوغرێب و بوزرگان ده‌گرێته‌وه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژی به‌وه‌شكرد، كه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی خستنه‌ڕووی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌رۆژێكدا بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیادبكرێت.