هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیارێكی تری حكومه‌ت، ده‌بێت خاوه‌ن ده‌واجنه‌كان مریشكه‌كانیان به‌پێی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی به سه‌ربڕخانه‌كان بفرۆشن و بیخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه، ئێستاش به‌هۆی هاورده‌كردنی مریشكی ده‌ره‌كی، سه‌ربڕخانه‌كان ئاماده‌نین ئه‌و مریشكانه بكڕن، كه ئه‌وه‌ش خاوه‌ن پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ری دووچاری كێشه‌ی كه‌مبازاڕی كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشیان ناچارن به‌شێوه‌ی قاچاخ مریشكه‌كان له بازاڕدا بفرۆشن و هه‌ندێكیشیان به زه‌ره‌ر مریشكه‌كانیان ساغبكه‌نه‌وه.