به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كاندا ماركێتی هه‌رزان به‌دی ده‌كرێت كه له تابلۆكانیاندا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه نرخه‌كانیان كه‌متره له پێنج هه‌زار دیناری چاپی عێڕاقی و به بڕوای كڕیارانیش نرخی ئه‌و بازاڕانه كه به هه‌رزان بازاڕ ناسراون زۆر كه‌مترن له نرخه‌كانی بازاڕ. ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی هه‌رزانبازاڕه‌كان ئاماژه به به‌رزی و هاوتایی كوالێتی كالاَكانیان و كوالێتی كالاَكانی تری بازاڕ ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه جۆری كالاَكانیان هه‌مان جۆری بازاڕه، به‌لاَم دوكانداره ئاساییه‌كان كالاَی ئه‌و هه‌رزان بازاڕانه به كالاَیه‌كی بێ كوالێتی ده‌چوێنن و پێیان وایه كه كالاَی ماركه نرخی زۆر له‌و كالاَیانه‌ی ئه‌وان به‌رزتره. هاولاَتییان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رزان بازاڕانه كارێكی باشه له كوردستان و تا ڕاده‌یه‌كیش ئاسانكاریی بازاڕگه‌ڕییان بۆ ده‌كات و زۆرینه‌ی كاتیش كالاَی ئه‌و هه‌رزان بازاڕانه هه‌مان كوالێتی كالاَكانی تری بازاڕه، به‌لاَم خاوه‌نی دوكانه ئاساییه‌كان نیگه‌رانن له كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رزان بازاڕانه و پێیان وایه كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕانه بازاڕی ئه‌وانی سستكردووه. كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رزانبازاڕانه له كوردستاندا نه‌ریتێكی نوێیه و ساڵی ڕابردوو سه‌ره‌تا له له شاری هه‌ولێر سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر شێوازه‌كه هه‌موو كوردستانی گرته‌وه.