په‌رله‌مانی کوردستان به‌نیازه میكانیزمێكی نوێ دابڕێژێت بۆ گواستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێکی ئاسمانی و ئێستگه‌یه‌كدایه تایبه‌ت به گواشتنه‌وه و روماڵكردنی دانیشتن و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان، هاوکات ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستانیش ئه‌و هه‌نگاوه به دروستکردنی له‌مپه‌ر داده‌نێت له به‌رده‌م راگه‌یاندنی ئازاد‌دا. دوێنێ (شه‌ممه) په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی یه‌که‌می خۆی له خولی دوه‌می ساڵی یه‌که‌میدا ده‌ستپێکرد، تیایدا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ئاشكرایکرد، كه کارده‌که‌ن بۆ کردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێکی ئاسمانی و رادیۆیه‌كی تایبه‌ت به په‌رله‌مان خۆی، ئه‌مه‌ش به پاساوی نه‌بونی جێگای تایبه‌ت به راگه‌یاندنه‌کان و بچوکی هۆڵی په‌رله‌مان. عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: جیاکردنه‌وه‌ی ژورێکی تایبه‌ت به راگه‌یاندنه‌کان و کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی و رادیۆیی تایبه‌ت به په‌رله‌مان، پاساوێکی لاوازی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه، چونکه به‌شێکی که‌می نوێنه‌ری راگه‌یاندنه‌کانی هه‌رێم روماڵی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌که‌ن، له کاتێکدا له ئێستادا په‌رله‌مان شوێنی نوێنه‌ری ده‌یان که‌ناڵی راگه‌یاندنی تێدا ده‌بێته‌وه. وتیشی: "ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به دیوێکی دیکه‌دا دروستکردنی له‌مپه‌ره له به‌رده‌م ئازادی راگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی روداوه‌کانی په‌رله‌مان بۆ جه‌ماوه‌ر". ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکراشیکرد: هیچ گره‌نتییه‌ک نییه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ناڵه تایبه‌تیه‌کانی په‌رله‌مان له هه‌ندێک بارودۆخی تایبه‌تی په‌رله‌ماندا روداوه‌کان وه‌ک خۆی بگوێزێته‌وه بۆ خه‌ڵکی به بێ ده‌ستکاریکردن و مۆنتاژکردنی. عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له رابردودا و چه‌ند جارێک به تایبه‌ت له رۆژی دانیشتنی متمانه‌دان به کابینه‌ی شه‌شه‌م، روداوه‌کانی په‌رله‌مان وه‌ک خۆی بۆ خه‌ڵکی نه‌گوازرایه‌وه و هه‌ندێک بڕگه‌ی دانیشتنه‌که به جۆرێک له جۆره‌کان مۆنتاژکرابون و په‌ڕێنرابون.