هاولاَتیهكی دانیشتووی ئۆردوگای كه‌نگاوه‌ری نزی كرماشان به KNN ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 8 ماڵ له ئۆردوگای كه‌نگاوه‌ر و 25 ماڵ له ئۆردوگای سونغور له ساڵی 88 ه‌وه له‌و ئۆردوگایانه نیشته‌جێن و سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانیان باش نییه‌و دوریشن له نه‌خۆشخانه و بێبه‌شن له خزمه‌تگوزاری، حكومه‌تی ئێرانیش هیچ هاوكارییه‌كیان ناكات، بۆیه داواكارن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاربكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و جێگه‌و شوێنیان بۆ دابین بكات له زێدی خۆیان. ئه‌و هاولاَتییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ساڵی كیمیابارانكردنهكه هه‌موو سه‌روه‌ت و داهات و مهڕومالاَتهكهیان له‌ناو چووه‌و ڕویانكردۆته ئێران و له‌وكاته‌وه به‌هۆی خراپی باری ئابورییان نه‌یان توانیوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.