له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌یدا جه‌واد بۆڵانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، ده‌بێت كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵوێستی خۆی بخاته‌رو سه‌باره‌ت به‌و ساخته‌كارییه زۆره‌ی له هه‌ڵبژاردندا كراوه، وتیشی له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا فشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر ده‌نگده‌ران تا ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاریكراو بده‌ن و له ده‌نگدانی گشتیشدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆندا ژماره‌یه‌كی زۆر له سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن هه‌ندێك لیسته‌وه گۆرانكاریان تێدا كراوه. وه‌زیری ناخۆی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه خراوه‌ته‌روو كه كۆمسیۆن ساخته‌كاری بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو كردوه، تا ئێستاش كۆمسیۆن وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆی قه‌واره سیاسیه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.