له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی حه‌یات، عه‌لی ئه‌دیب، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، ئیئتیلافه‌كه‌یان كه پێشبینی ده‌كرێت زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابێت، پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له حكومه‌تی نوێی عێراقدا به‌شداری به‌هه‌موو پێكهاته‌كان بكات. ئه‌دیب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا، چه‌ند بنه‌مایه‌كی هه‌یه كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له داننان به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌ستور به سه‌رۆك وه‌زیرانی داوه، له‌گه‌ڵ باوه‌ڕهێنان به‌جیاوازی قۆناغی داهاتوو له چاو ساڵانی رابردوودا. ئه‌دیب باس له‌وه‌شده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی نوێ‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نامێنێت، بۆیه به‌پێی ده‌ستور سه‌رۆك كۆمار مافی ڤیتۆی نامێنێت.