مەریوان وریا قانع

پرسی جینۆساید: کورد و مەسیحیی و یەزیدییەکانی عەفرین‌


ئەم وتارەی ڕۆژنەمای ئیندیپێندت ھەندێک شتی ورد باس دەکات و مەترسییەکی گرنگیش دەوروژێنێت: مەترسیی جینۆسایدکردنی کورد و مەسیحیی و یەزیدییەکانی ناوچەی چەفرین. بەڵام ڕۆژنامەکە گومانی خۆی بەرامبەر بە سەرکەوتنی سوپای تورکیا و مورتەزەقەکانی دەردەبڕێت. چونکە ئەوەی تورکیا دەیەوێت شەڕێکی خێرا و بردنەوەیەکی خێرایە بەجۆرێک نەکەوێتە ژێر فشاریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە. بەڵام ئەوە سێ ڕۆژە شەڕ دەستیپێکردوە کەچی سوپای تورکیا و مورتەزەقەکانی جگە لە چەند گوندێکی کەمی سەر سنوور شتێکی دیکەیان بەدەستنەھێاوە. ھاوکات ئۆرگانی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، باس لەوە دەکات کە دوێنێ شەو ھێزە کوردییەکان لە ھێرشێکی خێرادا دووان لە گوندەکانیان ڕزگارکردۆتەوە. ژمارەی ئەو گوندانەی لەناوچەی عەفریندا ھەن ٣٥٠ گوندن، بەم خێراییەی ئێستا سوپای تورکیی پێویستیی بە کاتێکی زۆر درێژدەبێت بۆئەوەی بتوانێت سەرجەمی ئەو گوندانە. داگیربکات. بۆیە شەڕەکەی بردنەوەیەکی خێرا نابێت.

خاڵێکی دیکە کە ڕۆژنامەکە باسی دەکات، دیدی ناکۆکیی تورکیایە بۆ درێژیی و کورتیی ئەو ماوەیەی سوپاکەیان لەو جەنگەدا دەمێنێتەوە. ئەردۆگان خۆی باسی ەئوە دەکات گرنگ نییە چەندە کاتیان پێویست دەبێت و چەندەش فشاریی دەرەکیی و کۆمەڵگای نێودوڵەتیمان لەسەر دادەنرێت، ئەوان تا سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەستنەھێنن، ناوەستن. بەڵام جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، محمەد سیسمسیک، باس لەوە دەکات کە پەلامارەکەی سوپای تورکیا پەلامارێکی کورت و پوخت و سنووردار دەبێت.

خاڵێکی گرنگیی دیکە کە ڕۆژنامەکە باسیکدەکات ئەگەری جینۆسایدکردنی کوردە لەناوچەی عەفریندا. ئەردۆگان چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بە ئاشکرا لە کۆبوونەوەیەکدا باس لەوە دەکات کە عەفرین شوێنی کوردەکان نییە و دەڵێت: ”٥٥% دانیشتوانی عەفرین عەرەبن، ٣٥% کوردن و بۆ ئەو ناوچانە ھێنراون ٠واتە خەڵکی ئەوێ نین)، ٧% تورکمانن. ئێمە دەمانەوێت عەفرین بدەیەنەوە بە خاوەنە ڕاستەقینەکەی خۆی". ڕۆژنامە دەڵێت ئەم قسانەی ئەردۆگان مانای ئەوەی ئەگەر ھێزە عەرەبەکان و سوپای تورکیی بچنە ناو عەفرین و ناوچەکە داگیربکەن، ئەوا کوردانی ئەو ناوچانە ڕووبەڕووی ئەگەری جینۆساید دەبنەوە. ھەروەھا ئەو مەسیحیی و یەزیدییانەشی ناوچەکانی عەفرینیش ترسی جنیۆسایدکردنیان ھەیە. 


خوێندراوەتەوە378