بەرهەم مستەفا

بایکۆت یان دەوامکردن؟‌


دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن ، قسەو باس زۆرە لەسەر ئەوەی بڕۆین دەوام بکەین؟ یان بایکۆتی دەوام و وتنەوەی وانەکان بکەین؟..ئێمەی مامۆستایان چەندین ڕێگەی مەدەنیمان گرتە بەر لە( خۆپیشادان، ڕێپێوانی هێمنانە، بایکۆت) لەبەرامبەردا حکومەتە نەخۆشخراوەکەی هەرێم هیچ باکی نەبوو، هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە ئەم حکومەتەی (جوت حیزبەکە) نیەتی دەوڵەتدارییان نیە، بەڵکو نیەتی سەرەتا و کۆتاییان بەتاڵانبردنی داهات و دەوڵەمەندکردنی خۆیان بووە... چونکە بە تەجروبە ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە نەک ژیانی خەڵک و فەرمانبەرانیان بەلاوە گرنگ نیە بەڵکو لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستانیش بەلایانەوە گرنگ نەبوو, ئەوەی گرنگە مانەوەیە لە دەسەڵات بەهەرشێوەیەک بێ..

ئێستاش پێم وایە بڕیاڕی دەوام یان بایکۆتی مامۆستایان لای هیچ ڕێکخراو و گروپ و دەستەو حیزبێک نیە، بەڵکو بڕیاڕ لەهەر جۆرە هەڵوێستێک، لای گیرفان و سفرەی دزراوی خودی مامۆستایانە ..،بۆیە ئەگەر گیرفانت ڕێگەت پێ ئەدا؟ دەوام بکە، ئەگەرنا بایکۆت بکە ..، ناڵێم ویژدان ، چونکە ئەوەی بە ویژدانەوە مامەڵەی کرد مامۆستایان بوون، ئەوەی بێ ویژدانی کرد دەسەڵاتێک و حکومەتێکی شکستخواردوو بوو، ..

چیتر نە موزایەدەی نیشتمان پەروەری ، نە یاریکردن بە عاتیفەمان لەگەڵ مەکەن..، چونکە ئێوە لە ڕابردوودا ئەوەی توانیتان بیکەن دروستکردنی قەیران بوو بۆ هاوڵاتیان، هەرگیز لەسەر دەستی ئێوەی بچوک چاکسازی ڕوونادات .

خوێندراوەتەوە959