سیروان حەمە رەشید

بزووتنەوەی گۆڕان وەک خۆر بۆ گەنجان‌


گەنجان وەک سەروەتێکی گرنگ و بایەخداری نیستیمانیی و مڕۆیی، هەمیشە لە تەواوی بزاوت و جوڵانەوە و وەرچەرخانە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان پێشەنگبوون ڕۆڵیی کاریگەر و بەرچاوییان هەبووە لەئەفراندن و گۆڕانە ڕیشەییەکاندا.

ئاشکرایە هەرحزب و دەسەڵات ودەوڵەتێک پێگە و توانای زۆر وزەوەندەی گەنج فەرامۆش بکات، ئەوسا هەم خۆیی وهەم کۆمەڵگەش ڕووبەڕووی دۆخی پاسیڤبوون و ڕەشبین و وەستان دەکاتەوە.

لێرەدا گرنگە هەڵوێستە لەسەر تێڕوانین و کارنامە و سیاسەتیی بزووتنەوەی گۆڕان بکەین و بزانین تاچەند ئەو بزووتنەوەیە ڕاستگۆ و جددییە لەبەرامبەر ئەو سەدان هەزار گەنجەی هیواییەکی زۆرییان لەسەر نەخشە ومیتۆد وسیاسەتی نزیک و دوور مەودای برووتنەوەکە هەڵچنییووە؟ ، پرسیاری جددی لەگۆڕان ئەوەیە لەماوەی نۆ ساڵیی تەمەنییدا تاچەند گەنجان بزووتنەوەکەییان کردۆتە نێوەند و میکانیزمی دەستەبەرکردنی ویست وخەونەکانیان؟ بۆ وەڵامی ئەوپرسیارە کەمێک دەوەستین، دیگاو تێڕوانین وپشتیوانی گۆڕان لەبەرامبەر پێگەی گەنج دەخەینە ڕوو:

1- رایەڵ وبازنەوان و باژێروان و ژورەکان و ئەندامانی چڤاتیی نیشتیمانی و گشتی گۆڕان ڕێژێەکی زۆری لە گەنجان پێکدەهێنت.

2-‌سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوو گەنجی بەهەڵوێست ولێهاتوون.

3- پارێزگاری سلێمانیی و ڕاویژکارو بەرێوەبەرە گشتییەکان و قایم مەقام و بەرێوبەری ناحییەکان لەپشکیی گۆڕان بەگەنج کارامەکان پڕکراونەتەوە. 

 هەروەها هەر دوو فڕاکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان وعێراق و فراکسۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزەگاکان لە گەنجترین فراکسیۆنەکانی هەرێمیی کوردستانن.

4-هاوکات بەرێوەبەری KNN و ڕادێوی گۆڕان و سەرنوسەری سایتی سبەی سێ کارکتەری گەنجی شارەزا و لێهاتویی بواری ڕۆژنامەوانین.

 سەرباری ئەوەی گەنجان لە جومگە و دامەزراوە وناوەندی بڕیارەسیاسیەکانی گۆڕان خاوەن پێگه وبڕیاردەرن.

 لەهەمانکاتدا گەنجە گۆڕانخوازەکان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وسۆشیال میدیاوە چاودێری ووردی ئەدای گۆڕان و بەشداری لە بڕیاردان و داڕشتنی و سیاسەتی بزووتنەوەکەدا کردوە، بەجۆرێک گەنجان بەبەردەوامی وەک کاراکتەری زیندووی سەرەکی لە جەستە و هەناوی گۆڕاندا ئامادەگیی دیار و سەرەکییان هەبووە، تەنانەت بەم شێوە بایەخدانە گەورەییەی گۆڕان بە خودی گەنجان کاریگەری ئەرێنی لەسەر حزب ورێکخراوە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان داناوە. 

 ڕاشکاو و ڕوونتر بڵێین بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستەکانی حزبی وئیداری و کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەمڕۆ وسبەی بۆتە باشترین و گرنگترین ناوەند و ئامرازی سەرەکیی و ئەساسی دەستەبەرکردنی خواست و ئیرادەی گەنجان. 

دواجاریش خاوەندارییەتیی ڕاستەقینەی بزووتنەوەکە بۆ ئەو گەنجانەیە خەونیی گۆڕانی گەورە و ئامانجی باڵاییان هەیە.

خوێندراوەتەوە315