ئه‌رده‌ڵان ره‌فیق

گرنگی سەردانی کردنی وەڤدە هاوبەشەکە بۆ بەغدا‌


سەردانکردنی وه‌فدی‌ هاوبه‌شی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هاوپه‌یمانیی‌ بۆ دیموكراسی‌ ‌و دادپه‌روه‌ری‌ بۆ بەغدا لەو دۆخەی ئێستادا هەنگاوێکی زۆر گرنگ و ئیجابی بوو هەڵبەتە دەرەنجامی باشیشی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان لە زۆر ڕوەوە چونکە لەو کاتەدا هاوڵاتیان هیچ ئومێدێکیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەماوە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی لایەنەکانی تر زۆر خەمسارد بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەنانەت گرفتیشیان بۆ دەستپیشخەریەکانی وەفدی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکتاسی و دادپەروەری دروستکردوە.

هاوڵاتیان زۆر پەراوێز خراون هیچ داواکاریەکیان بۆ جێبەجێ ناکرێت چەندین ساڵە خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی مەدەنیانە خۆپیشاندان دەکەن بۆ ئەوەی گوێ بۆ داواکاریاکانیان بگیرێت، بەڵام حکومەت هیچ کات بەدەنگی هاوڵاتیانەوە نەچووە هەمیشە هەوڵیان داوە دەنگە ناڕازیاکان کپ بکرێن . 

دیارە کۆبونەوە و ووتوێژ و داکۆکی کردن بۆ موچەی فەرمانبەران و داواکاریە ڕەواکانی خۆپیشاندەران و گەیاندنی ناڕەزایەکان بۆ بەغدا لەلایەن ئەو وەڤدە سێ قۆڵیەوە نیشانەی خەمخۆری و دڵسۆزیانە بۆ گەلێکی ستەمدیدە و مافخوراو جێگای دەستخۆشی و بەردەوامی دانە بۆ ئەوەی بەردەوامی بە هەوڵەکانیان بدەن بۆ ئەوەی چیتر جەماوەری کوردستان لەو دۆخەدا نەمێنێتەوە.

هەروەها لەو سەردانەدا جەختکراوەتەوە لەسەر یەک پارچەیی و یەکڕی و هاو هەڵوێستی ڕزگارکردنی کورستان لەو دۆخە دروستکراوەی تێی کەوتوە و دوای ئەوەش ئەبوایە زووتر ئەو وەڤدە سەردانی بەغدایان بکردایە، چونکە بۆ ئەو دۆخە ئەوە باشترین چارەسەر و بژاردەیە بۆ گەڕانەوەی شکۆ بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان بەتایبەت چینی فەرمانبەران و مامۆستایان...

خوێندراوەتەوە603