پیرۆتی‌ كاسبكاران

ئایه‌ خۆپیشانده‌ران ئاژاوه‌ گێڕن؟‌

حكومه‌تی‌ شه‌راكه‌تی‌ 26 ساڵ حوكمرانی‌ ئه‌مساڵی له‌ هه‌موو ساڵه‌كانی ڕابردو خراپتره‌، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ریده‌خات ئه‌و حكومه‌ته‌ نه‌یتوانیوه‌ سه‌رچاوه‌ مرۆیی و مادییه‌كانیان به‌ شێوازێكی‌ ته‌ندروست ئیداره‌بدات، چونكه‌ گه‌نده‌ڵی زاڵه‌ به‌سه‌سه‌ر سیسته‌می‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵات وه‌كو گه‌نده‌ڵی‌ (سیاسی ،ئیداری‌ ،دارایی ،ئابوری ،یاسایی) كه‌ له‌ تیرۆر مه‌ترسیدارتره‌ ، كه‌چی‌ تا ئێستا هه‌نگاوی‌ كرداری‌ چاكسازی‌ بۆ نه‌نراوه‌، ڕۆژبه‌ڕۆژ دیارده‌و قه‌یرانی‌ مه‌ترسیدارتر دێنه‌ پێش كه‌ ئه‌وه‌ به‌ فه‌شه‌لی‌ سیاسه‌تی‌ (ناوخۆیی و هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌) زۆر به‌ رونی‌ دیاره‌و ناتوانرێت نكۆڵی لێبكرێت.

به‌فیرۆدانی‌ سه‌رخان و ژێرخانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رچاوه‌كانی‌ وزه‌ی‌ وه‌ك (نه‌وت ،مرۆیی)وه‌ سود وه‌رنه‌گرتن له‌كات و هه‌ڵه‌كانی‌ مێژوو ، شكاندنی‌ شكۆی تاك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خێزان و كۆچی به‌ڵێشاوی‌ گه‌نجان و نه‌هێشتنی‌ ئینتمای نیشتیمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ی‌ و تێكچونی‌ شیرازه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و كۆچی‌ خه‌ڵك به‌گشتی‌ و گه‌نج به‌تایبه‌تی‌ بۆ هه‌نده‌ران و خنكان و فه‌وتانی‌ خه‌ڵك له‌ڕێگایه‌، ئیفلاس پێكردنی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ بێكاری‌ له‌ كوردستان، و  ئه‌منی‌ قه‌ومی‌ به‌ ئاڕاسته‌ی‌ مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات وه‌ك له‌ده‌ستدانی‌ خاك و سه‌روه‌ری‌ سنور و په‌رته‌وازه‌یی سوپا و ده‌ستتێوه‌ردانی‌ ده‌رودراوسێ و ئیفلاسی كه‌رتی‌ گشتی‌، به‌شێوازێك قه‌رزداركردنی‌ كه‌ ئاكامی‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ پێوه‌ ده‌بینرێت ،وه‌عدو به‌ڵێنی‌ بێبنه‌مای‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ به‌لام ته‌نهاو ته‌نها قسه‌یه‌و به‌س، ناڕونی‌ سیاسه‌تی‌ ئێستاو داهاتووی‌ ئه‌م وڵاته‌، ئیتیفاقیه‌ی دوو قۆڵی و له‌كه‌داركردنی‌ دیموكراسی وسه‌روه‌ری‌ یاسا و په‌راوێزكردنی‌ لایه‌نی‌ تری‌ دڵسۆزی‌ وڵات و دژایه‌تیكردنیان تا ڕاده‌ی‌ ته‌خوینكردن و تۆمه‌تبه‌شینه‌وه‌ له‌ بری گوێگرتن لێیان و سودوه‌رگرتن له‌ ره‌خنه‌و پێشنیارو داخوازیه‌كانیان، وه‌ پشت به‌ستن به‌ تاك سه‌رچاوه‌ی‌ داهات  یان (نه‌وت یان بودجه‌ ی‌ عیراق)و فه‌رامۆشكردنی‌ بواره‌كانی‌ (بازرگانی‌ ، كشتوكاڵی‌ ،پیشه‌سازی‌ ،گه‌شتیاری ،)یان مۆنۆپۆلی بازاڕی ستراتیژی ئابوری وگوێنه‌گرتن له‌ خواست و داوای خه‌ڵك و به‌ ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی‌ كێشه‌كانیان و برسیه‌تی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ و زۆربه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی‌ كوردستان جگه‌ له‌ نوخبه‌یه‌كی‌ دیاری‌ كراوی‌ حزبی و نزیك له‌ ده‌سه‌ڵات.

چونكه‌ خه‌ڵك خانوو زه‌وی‌ و سیاره‌ و زێڕ وپاره‌ی‌ دانراوی‌ به‌ره‌و ته‌واو بون ده‌چێت  شتێكی‌ تر شك نابات بۆ بژێوی‌ ژیانیان، وه‌ بێكاری‌ و ئیفلاسی هه‌زاران خاوه‌نكار و كۆمپانیا و جوتیار و دوكاندار و كاسبكار له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌وحكومه‌ته‌ ڕویداوه‌ ، وه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی‌ پاره‌ی‌ كۆمپانیاكان و ڕاگرتنی‌ شایسته‌كانیان و پێشینه‌كانی‌ خانوبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری‌ و پیشه‌سازی‌ و بێ هیوا بونی‌ خه‌ڵك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ ناڕونه‌و كۆبونه‌وه‌ ژێربه‌ژێره‌كانی‌ و گرێبه‌سته‌ ناڕونه‌كانی‌ نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ گشتی‌ به‌ پڕۆژه‌ی‌ وه‌همی‌ ، ئیستا ئاسه‌واره‌كانی‌ شه‌ری ساردی‌ حزبه‌كان و عیراق و داعش و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وه‌ك (ئاو ، كاره‌با ، ته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ و نا عه‌داله‌تی‌) و زیادكردنی‌ (باج و پاره‌ی‌ خوێندن و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان)  ده‌یان كه‌م و كورتی‌ و عه‌یب وعاری‌ تر كه‌ بونه‌ته‌ هۆی دروستبونی‌ ئه‌وناڕه‌زایه‌تیانه‌ی‌ كه‌ به‌ خۆپیشاندان ده‌رده‌بڕدرێن كه‌چی‌ به‌ داخه‌وه‌ یان هه‌وڵی‌ به‌لاڕێدابردنی‌ ده‌درێت یان به‌زه‌بری‌ هێز سه‌ركوت ده‌كرێت یان به‌گولله‌ وه‌ڵامده‌درێنه‌وه‌ . ئایا ئیستا خۆپیشانده‌ران ئاژاوه‌گێڕن؟

خوێندراوەتەوە199