چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید

جه‌میله‌ بوحێرد: وانه‌كانی‌ ئه‌شكه‌نجه‌و دوای‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ‌

 
 زۆرن ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی‌ له‌ هه‌مو وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا قوربانیان داوه‌ شه‌هید بوون یان برینداروكه‌م ئه‌ندام بوون یان هه‌مو ژیانیان بۆ بیرو باوه‌ڕ ته‌رخان كردوه‌.

به‌شێك له‌م تێكۆشه‌رانه‌ وه‌ك سه‌ربازی‌ ون هاتون و رۆشتون وسه‌ره‌ڕای‌ قوربانی‌ زۆر ته‌نانه‌ت به‌ گیانیش نه‌ناسراون، یان ناسراوه‌و ته‌نانه‌ت بوه‌ به‌ سیمبول به‌ڵام ئه‌و خه‌بات و قوربانیه‌ی‌ به‌كار نه‌هێناوه‌ بۆ ژیانی‌ خۆی‌، هه‌یه‌ خه‌باتی‌ كردوه‌و قوربانی‌ داوه‌ به‌ڵام له‌سه‌رده‌می‌ سه‌ربه‌خۆبون و ده‌سه‌ڵاتا بوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كاربه‌ده‌سته‌كان.

 جه‌میله‌ بوحێرد:
 جه‌میله‌ بوحێرد یه‌كێك بوو له‌ كچه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی‌ شۆڕشی‌ جه‌زائیری‌ له‌ ساڵی‌ 1935 له‌دایك بوه‌، له‌ساڵی‌ 1954 دا كه‌ شۆڕشی‌ جه‌زائیری‌ هه‌ڵگیرسا بوو به‌یه‌كێك له‌ تێكۆشه‌رانی‌ و په‌یوه‌ندی‌ به‌به‌ره‌ی‌ رزگاریخوازی‌ جه‌زائیره‌وه‌كردو چالاكانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ر خه‌باتی‌ كرد و به‌و هۆی چالاكیه‌كانیه‌وه‌ بوه‌ به‌ داواكراوی‌ ژماره‌ یه‌ك.

له‌ساڵی‌ 1957 دا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزی‌ داگیركه‌ر به‌ گوله‌ برینداری‌ ئه‌كات ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ستیان و زیندان ئه‌كرێت، هه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ زۆر ئه‌درێت به‌ كاره‌با لێدان تا دان بنێت به‌ كاره‌كانیان و ناوی‌ هاوكاره‌كانی‌ بڵێ به‌ڵام خۆی‌ رائه‌گرێت ته‌نانه‌ت له‌تاو ئه‌شكه‌نجه‌ زوو زوو له‌ هۆش خۆی‌ ئه‌چێت كه‌ جاروبار هۆشی‌ یه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵێت جه‌زائیر دایكمانه‌.

به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ وشه‌یه‌ك بدركێنێت له‌ ساڵی‌ 1957 سزای‌ سێداره‌ی‌ به‌سه‌را ئه‌سه‌په‌ێت و بڕیاردرا له‌ مارسی‌ 1958 جێبه‌جێبكرێت، "له‌ كاتی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دا جه‌میله‌ به‌ فه‌ره‌نسیه‌كان ئه‌ڵێت ئه‌زانم ئێوه‌ حوكمی‌ له‌سێداره‌دانم بۆ ده‌رئه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌تان له‌ بیر نه‌چێت به‌ كوشتنی‌ من بنه‌ماكانی‌ ئازادی‌ له‌ وڵاته‌كه‌تان تیرۆر ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن رێگری‌ بكه‌ن له‌وه‌ی‌ جه‌زائیر ئازادو سه‌ربه‌خۆ بێت". به‌ڵام به‌ هۆی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خه‌ڵك له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان و ناردنی‌ ملیۆنان نامه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆبوه‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراو گۆڕا بۆ به‌ندكرنی‌ هه‌تا هه‌تایی‌, له‌ دوای‌ رزگاربونی‌ جه‌زائیر له‌ ساڵی‌ 1962 ئازادكرا.پارێزه‌ری‌ جه‌میله‌ بوحێرد فه‌ره‌نسی‌ بوو به‌ناوی‌ جاك فێرجیس، كه‌ پارێزه‌رێكی‌ به‌ناوبانگه‌و به‌رگری‌ له‌ چه‌ند كه‌یسی‌ به‌ناوبانگ كردوه‌.

 فلیمی‌ جه‌میله‌ 
فلیمی‌ جه‌میله‌ له‌ساڵی‌ 1958 دا به‌رهه‌مهاتوه‌ له‌كاتێكا هێشتا جه‌میله‌ له‌زیندانا بووه‌، زۆرمان له‌رێگه‌ی‌ ئه‌م فیلمه‌وه‌ خه‌باتی‌ جه‌میله‌و ئه‌شكه‌نجه‌یمان بینیوه‌ و فلیمێكی‌ كاریگه‌ره‌.

بۆچی‌ جه‌میله‌ بوحێرد ؟
 چه‌نده‌ها قاره‌مان هه‌یه‌ له‌ جیهان و نه‌ته‌وه‌ی‌ خۆشمان هه‌روه‌ها جه‌میله‌ بوحێرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ گوم ناو نیه‌ و به‌ خه‌بات و قوربانی‌ ئاشناین له‌ رێگه‌ی‌ چاوپێكه‌وتن و زیاتر له‌ 70 هۆنراوه‌و وتار نوسین له‌سه‌ری‌ كه‌ شاعیره‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ خۆمان و عه‌ره‌ب و...هۆنراوه‌یان له‌سه‌ر نوسیوه‌ هه‌روه‌ها فلیمی‌ جه‌میله‌ ی‌ به‌ناوبانگی‌ میسری‌ له‌ساڵی‌ 1958 به‌رهه‌م هاتوه‌.

 له‌و روه‌وه‌ له‌ سه‌ربازه‌ونه‌كان به‌شانستر بوه‌، به‌ڵام چه‌ند خاڵێك هه‌ن له‌ ژیانی‌ ئه‌م ژنه‌ تێكۆشه‌ره‌دا كه‌ مایه‌ی‌ تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌.

- ئامانجی‌ ئه‌م و تێكۆشه‌رانی‌ تر به‌دیهاتوه‌ له‌ رزگاربونی‌ وڵاته‌كه‌یان.
- پێش هه‌موو شتێك مه‌سه‌له‌ی‌ شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێریه‌، ئه‌م ژنه‌ نه‌پۆستێك نه‌ ناوبانگێكی‌ سیاسی‌ دوای‌ رزگاربونی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ نه‌بوو.
- نمونه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌رزانه‌و سیمبولێكی‌ خه‌باتی‌ دیاری‌ ژنانه‌.
- ئه‌وه‌ی‌ زۆر سه‌رنجی‌ راكێشام و چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر ی‌ بنوسم ئه‌وه‌یه‌، تا پێشكه‌وتنی‌ هۆكاره‌كانی‌ په‌یوه‌ندی‌ و بونی‌ ئینته‌رنێت زۆر كه‌س ئاگاداری‌ ژیانی‌ نه‌بوون و ته‌نانه‌ت وازانراوه‌ له‌ ژیاندا نه‌مابێت.
 _ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا پێشكه‌وتو نه‌بوه‌ به‌ڵام ورده‌كاری‌ جه‌میله‌ له‌ زیندانا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و هه‌واڵی‌ هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
- خه‌ڵكێكی‌ زۆر به‌هانایه‌وه‌ چون و وه‌ك باس ئه‌كرێت ملیۆنان نامه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرته‌وه‌كان نێردراوه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كاته‌ و به‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ زۆر بوه‌ هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی‌.
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هاتوه‌ته‌ ده‌نگ و كاری‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ كردوه‌.
- هێشتا له‌ زیندانا بوه‌ فیلمی‌ له‌سه‌ر ده‌ركراوه‌.
_ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ رقه‌كه‌ی‌ نه‌بوه‌ته‌ رقێكی‌ گشتگیر، واتا له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتێك رقی‌ له‌گه‌لی‌ فه‌ره‌نسی‌ نه‌بوه‌، ته‌نانه‌ت هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی‌ جاك فێرجیس كردوه‌ له‌ساڵی‌ 1965 و پارێزه‌ره‌كه‌شی‌ بوه‌ به‌ ئیسلام و تا كۆچی‌ دوای‌ هاوسه‌ه‌كه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 2013 هاوسه‌رگیریان به‌رده‌وابوه‌. 
- ژیانێكی‌ ئاسایی‌ ژیاوه‌ , ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێ بۆنه‌ یان روداودا به‌شدار بوبێت یان هه‌ڵوێستی‌ هه‌بوبێت.
- رێزگرتن له‌ خه‌باتی‌ هاوڕێ و خاوه‌ن خه‌باته‌كانی‌ تر، له‌چاوپێكه‌وپێكه‌وتنی‌ میسری‌ ئه‌لیوم رۆژنامه‌وان ئه‌ڵێت به‌ جمیله‌م وت چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت جوانترین روداوه‌ له‌ ژیانما له‌وه‌ڵاما ئه‌ڵێت كه‌ گوێم له‌وقسه‌یه‌ ئه‌بێت حه‌ز ئه‌كه‌م زه‌ویه‌كه‌ له‌ت بێت و قوتم بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ته‌نیا ئه‌ركی‌ سه‌رشانم به‌ جێهێناوه‌، باسی‌ خه‌باتی‌ هاوڕێكانی‌ ئه‌كات و ئه‌ڵێت من و جه‌میله‌ بوغزه‌ " ئه‌ویش یه‌كێك بوه‌ له‌ شۆڕشگێڕه‌كان " ته‌مه‌نمان كه‌م بوو حوكمی‌ له‌سێداره‌مان بۆ ده‌رچوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ناوبانگ بوم كه‌سانی‌ ترهه‌یه‌ له‌من زیاتریان كردوه‌. 
 هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باس له‌وه‌ ئه‌كات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌شۆڕدا به‌شدار بووین له‌ هه‌واڵی‌ یه‌كتر ئه‌پرسین.
- ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوه‌ ته‌نانه‌ت وه‌ك هه‌ندێك سایت باس ئه‌كه‌ن به‌شی‌ چاره‌سه‌ری‌ نیه‌ 
- تانوسینی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژیاندایه‌.
 
 خه‌باتكردن بۆ رزگاری‌ و ئازادی‌ وڵات و نه‌ته‌وه‌ به‌نسیبی‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك ئه‌بێت و ئه‌وشه‌ره‌فه‌یان پێئه‌بڕێت له‌كاتی‌ به‌دیهاتنی‌ ئامانجه‌كه‌یان پێویسته‌ رێزیان بگیرێت و ژیانێكی‌ تاراده‌یه‌ك شایسته‌ بژین. هه‌ندێك له‌ شۆڕشگێڕه‌كان به‌ گرتنه‌ ده‌سه‌ڵات و قۆرخكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ چه‌ندین ساڵ و هه‌ندێك جار تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی‌ غه‌در له‌ مێژووی‌ خۆشیان ئه‌كه‌ن بێگومان ئه‌و نمونانه‌ كه‌م نین.

 جه‌میله‌و هاوشێوه‌ی‌ به‌ به‌كارنه‌هێنانی‌ پاساوی‌ شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی‌ مێژوه‌كه‌یان به‌پرشنگداری‌ ئه‌هێڵنه‌وه‌، ره‌نگه‌ ده‌سه‌ڵات و پۆست مافی‌ هه‌مو كه‌س بێت به‌ڵام به‌ پێی‌ یاساو ده‌ستو رو بنه‌ما دیموكراتیه‌كان نه‌ك قۆرخكردن به‌ پاساوی‌ شۆڕش و خه‌بات.
 
 
 سه‌رچاوه‌ 
- ویكبیدیا موسوعه‌ حره‌.
- فیلمی‌ جمیله‌ : میسری‌ : ساڵی‌ 1958 
- میسری‌ ئه‌لیوم /دووشه‌ممه‌ 14-8-2017 : حسن ئه‌بو ئه‌العلا 


خوێندراوەتەوە1133