یاسین نادر ڕه‌حمان

ئاوازه‌ی‌ بڕیاره‌ سه‌ركێشییه‌كانی‌ تره‌مپ (قودس وه‌ك نموونه‌)‌


له‌ ماوه‌كانی‌ ڕابردوودا هه‌موان ئه‌وه‌یان باش له‌ بیرو یاده‌ كه‌ دیپلۆماتكاره‌ فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ واشینگتۆن و له‌ ئاستی‌ باڵای‌ فه‌له‌ستیندا ئه‌گه‌ره‌كانیی سه‌ركه‌وتنی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكایان له‌ گفتوگۆ سوڵحخوازییه‌كان به‌ دیدو ڕوانگه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌ باره‌ی‌ فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كانه‌وه‌ باس لێوه‌ كرد، كه‌ ئه‌مه‌ش شتێك بوو كه‌ له‌ ڕابردوودا هه‌نگاوی‌ شكستخواردووی به‌ڕێكردبوو و ئه‌مه‌له‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ره‌و بێهیواییه‌وه‌ وه‌خت بوو هه‌نگاو بنێت.

ئه‌مه‌ش شتێك بوو  كه‌ " حوسام زملۆت"، نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ ئازادی‌ به‌خشی فه‌له‌ستین دانی‌ پیاداناو له‌باره‌یه‌وه‌ گووتی‌: تره‌مپ له‌ دانیشتنه‌ جۆراوجۆره‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ گیان و دڵ له‌و به‌رگری‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌عبیرێكی‌ خۆشبین ئاسا له‌ پڕۆسه‌ی‌ سوڵح و ئاشته‌وایی نابه‌رده‌وام سه‌یر ده‌كرا.

ئه‌مانه‌ش بوه‌ستێت نوێنه‌رانی تره‌مپ له‌ گفتگۆ سوڵح خوازییه‌كان هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوشكی‌ سپی له‌ ڕێڕه‌وی‌ پێشكه‌وتندا بێت و هه‌ر ئه‌م نوێنه‌ری‌ فه‌له‌ستینییه‌ له‌م كات و ساتانه‌دا ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕوانگه‌دا بوو به‌ میوانداریكردنێكی‌ كریسمه‌سیانه‌ به‌رده‌وامی‌ و هه‌نگاوه‌كانیی تر له‌م پڕۆسه‌یه‌دا له‌م ماوه‌یه‌دا بنێت تا ئاسۆكانی‌ سوڵح ئامانجه‌كانی خۆی به‌دروستی‌ بپێكێت.

هه‌موو ئه‌مانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌و هاوشێوه‌ هه‌نگاوی تری‌ سوڵحخوازیی‌ پاش بڕیاردانی‌  تره‌مپ وه‌ك ناساندنی‌ به‌یتوالموقه‌ده‌س وه‌ك پایته‌ختی‌ ئیسرائیل كه‌ له‌ هه‌نگاوی‌ تره‌مپدا بوو، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ به‌ره‌و په‌یامێكی‌ نائاشته‌واییانه‌ بردو هه‌نگاوه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ره‌و خراپێتی‌ ڕۆیشت.


گه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ش بوه‌ستین، ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رسوڕمانی‌ فه‌له‌ستینییه‌كان و ڕێبه‌رانی‌ وڵاتانیی‌ عه‌ره‌بی به‌دوادا بوو، چوونكه‌ وایان لێكدایه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌  تره‌مپ له‌ ستراتیجییه‌كی‌  به‌ربڵاو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناویندا نه‌بووه‌. هه‌رچه‌نده‌ گوومانه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌ڕوات  كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ تره‌مپ به‌ ئامانج و زه‌مینه‌سازی‌ بۆ گفتگۆ سوڵحخوازی و ئاشتێخوازییه‌كانه‌، تا ڕاده‌یه‌كیش ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ ڕوانگه‌دایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ تره‌مپ به‌ڵێنی‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ یه‌هودیه‌ ئه‌مریكییه‌كانی‌ لایه‌نگری‌ ئیسرائیل و مه‌سیحییه‌ ئینجیلییه‌كان بووه‌. 

له‌ لایه‌كی‌ تریشه‌ تره‌مپ به‌ ڕاشكاوانه‌ له‌ دژایه‌تیكردنی‌ ئه‌م بابه‌ته‌  له‌ تیمی‌ ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی گشتی‌ وڵاتی‌ چیتر ماندوو بووبوو كه‌ دانیشتن و گفتگۆی‌ بێ ئه‌نجامی به‌رده‌وامیان له‌باره‌ی‌  گواستنه‌وه‌ی‌ قونسوڵگه‌رییه‌كان بۆ ئیسرائیل  باس وخواس و گفتوگۆ ده‌كرد.

به‌پێی‌ یاسای ئه‌مریكاش، وڵاتی‌ ئه‌مریكا ده‌بوو سه‌فاره‌تی‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ به‌ره‌و به‌یتوالموقه‌ده‌س بڕیار له‌سه‌ر ده‌دا. ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌هه‌ر حاڵ هه‌میشه‌ سه‌ردێری بانگه‌شه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكه‌كانیی پێشوو به‌تایبه‌ت جۆرج بۆشی‌ باوك وكوڕ و تا ڕاده‌یه‌كیش ئۆبامادا بوو كه‌ هۆكارگه‌لێكی‌ زۆر وایی كرد تا ئه‌وانیش ئه‌م هه‌نگاوه‌ عه‌مه‌لی نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن تره‌مپ و تیمی‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و عه‌مه‌لی كرا، ئه‌مه‌ش شتێك بوو وه‌ك پێشتر گووتم له‌ به‌ڵێنێكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیشی بوو كه‌ له‌ ئێستادا وه‌ك سه‌رۆكێكی‌ سه‌ركێش به‌ ئه‌نجامی‌ گه‌یاندو عه‌مه‌لی كرد.

ئه‌گه‌ریش لێ وردببینه‌وه‌ له‌ دونیای وڵاتانیی عه‌ره‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناویندا هه‌موویان به‌زۆری هاوپه‌یمانیی تره‌مپ و ئیسرائیل له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ماوه‌یه‌كی‌ دوورودرێژی ولاتدارێتیدا بوون و هه‌رماونه‌ته‌وه‌و پاش ئه‌م بڕیاره‌ش كام له‌م وڵاتانه‌ بڕیاری پچڕانی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیی و ئابووری‌ و سیاسییه‌كانی‌ دا تا بگووترێت یه‌كده‌نگی‌ له‌ ئاستیی وڵاتانیی ئیسلامیشدا بۆ دژایه‌تیكردنیی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ ناشكرێت له‌ ئێستادا كه‌ هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كانیان خۆپیشاندان دژی بڕیاره‌كانی‌ تره‌مپ ده‌كه‌ن سیاسه‌ته‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام له‌ مه‌جبووریدا خۆیان وه‌ك دژایه‌تیكه‌ری‌ بڕیاره‌كانیی تره‌مپ و ئیداره‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا ده‌زانن و ده‌رده‌خه‌ن، له‌ كاتێكدا هه‌میشه‌ چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری ئاوا له‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌ ڕۆژئاواییه‌كانی‌ له‌باره‌ی‌ قودس و فه‌له‌ستینه‌وه‌ بوون.

 ئه‌گه‌ریش تێڕامانێكی‌ گشتگیرترمان هه‌بێت به‌ڕوونی‌ له‌ گووتاری‌ كۆتایی تره‌مپ ئه‌وه‌ به‌ده‌ر كه‌وت كه‌ ئه‌م په‌یام و بڕیاره‌ پڕۆسه‌ی‌ سوڵح و ئاشته‌واتیی دونیای ئیسلام به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات له‌كاتێكدا كاردانه‌وه‌كانی‌ پاش ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ دیوی‌ خه‌ڵك و سیاسه‌تی‌ هه‌ندێك وڵاتدا ڕه‌نگه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌ی‌ خراپتری‌ هه‌نگاو بهاوێت و جه‌نگ و ئاڵۆزیی چه‌ند ساڵیی‌ به‌دوادا بێت.

نابێت ئه‌م بۆچوون و ڕوانگانه‌ش هه‌میشه‌ له‌بیركراو سه‌یر بكرێت:
1-ئه‌وه‌ی‌ ڕوونه‌ قودس ساڵانێكی‌ زۆر خاڵی جێی‌ نیقاشی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله‌، به‌ڵام ئه‌م شاره‌ یه‌كێك له‌ به‌ربه‌سته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ پڕۆسه‌ی‌ سوڵح و ئاشته‌وایی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناویندایه‌.
2-فه‌له‌ستینییه‌كان خوازیاری‌ پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی‌ به‌ پایته‌ختی‌ قودسی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه‌ ئیسرائیل به‌ پشتبه‌ست به‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌م شاره‌ی‌ پایته‌ختی‌ یه‌كپارچه‌و ئه‌به‌دی‌ خۆی‌ زانیوه‌. هه‌رچه‌نده‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌م شاره‌ له‌ ساڵی‌ 1967كه‌وته‌ ده‌ستی‌ ئیسرائیله‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ته‌لئه‌بیبی وه‌كو پایته‌ختیی ئیسرائیل ناس كردووه‌و به‌ فه‌رمی‌ ناساندویه‌تی‌.
3-ئه‌و هه‌موو كاردانه‌وانه‌ پاش بڕیاری تره‌مپ له‌ بۆشاییه‌كی‌ ته‌واوی‌ وڵاتانیی پشتیوانیی فه‌له‌ستین وفه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه‌ به‌ناوی‌ جۆراوجۆره‌وه‌ هاتووه‌، له‌ ئێستاشدا به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ له‌ دونیای‌ ئه‌واندا هه‌نگاوه‌كانی‌ سه‌رنه‌گرتنی‌ ئه‌م بڕیاره‌ نه‌ك لاوازه‌، بگره‌ ڕه‌نگه‌ وه‌ك سه‌ركێشییه‌كی‌ تر چاوه‌ڕوانی‌ ده‌رهاویشته‌و تووندوتیژی هه‌ندێك گروپ و په‌لهاویشتن بۆ جه‌نگیش له‌باره‌یه‌وه‌ كرا بێت.
4- له‌هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌شدا په‌یامی‌ په‌رته‌وازه‌یی دونیای‌ وڵاتانیی پشتیوانیی‌ فه‌له‌ستین وه‌ك پێشتر گووتم به‌شێكی‌ زۆریان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیخوازی‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكاو ئیسرائیلدا هه‌میشه‌ بووه‌، وه‌ وه‌ك سیاسه‌تێكی‌ گشتگیر سه‌ركرده‌كانیی ئه‌م وڵاتانه‌ هه‌نگاوی‌ كرده‌كییان له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ دیپلۆماسیی و سیاسیی و ئابووریه‌كانه‌وه‌ پاش ئه‌م بڕیاره‌ نه‌ك نایه‌ته‌ به‌رچاو، ڕه‌نگه‌ كاردانه‌وه‌كانیان جۆره‌ ڕێكه‌وتنێكی‌ تری‌ ژێربه‌ژێری هه‌مدیسان بێته‌ به‌رچاو، به‌ڵام ناتوانن به‌ڕوونی‌ ئه‌م سیاسه‌تانه‌یان پیشانی هاونیشتیمانیان موسوڵمانی‌ وڵاته‌كه‌یان بده‌ن.
5-پێش بڕیاردان له‌باره‌ی‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی‌ ئیسرائیل هاوپه‌یمانه‌ ڕۆژئاواییه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ ڕاشكاوانه‌ به‌ ئیداره‌ی‌ تره‌مپیان گووت: كه‌ ئه‌م شاره‌ پێویسته‌ به‌ ئیداره‌ی‌ هاوبه‌شی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی‌ بناغه‌ بۆدانراو لای ئه‌وان بوو و  پڕۆسه‌ی‌ سوڵح و ئاشته‌وایی نه‌ده‌خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌ڵام ڕووی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌م بڕیاره‌ هه‌مدیسانه‌وه‌ پێشخستنی‌ پڕوسه‌ی‌ ئاشته‌وایی له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ لێ ده‌ڕوانرێت و ته‌ماشا ده‌كرێت.

ئه‌مانه‌و چه‌ندان ئه‌گه‌ریتر له‌باره‌ی‌ گوفت و گووته‌ی‌ پێش ئه‌م بڕیار و پاشی ئه‌و هه‌میشه‌ داهاتووی‌ ناوچه‌ی‌ كێشه‌ له‌سه‌ری‌ فه‌له‌ستین و ئیسرائیلییه‌كان له‌ ئارادا بووه‌، پاش ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ به‌ لایه‌نی‌ باش و تاڕاده‌یه‌كیش خراپه‌یه‌وه‌ په‌لبهاوێت، هه‌رچه‌نده‌ پێشبینی شتی‌ واشی هه‌ر لێ ده‌كرێت.     


خوێندراوەتەوە490