پێشڕەو بابە شێخ

چۆن بەر لە شکستەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بگرین؟‌


ڕیفراندۆم نەبوە بە دوور و لێی دوور نەکەوتینەوە ,دوای ڕیفراندۆم و هەموو ڕداوەکان و ئەم دۆخەی ئێستا بۆ باشور هاتۆتە پێش زۆر نزیکترو لەناوی دا گوزەر دەکەین, وەک چۆن لە ٢٦ ساڵی ڕابردو و ساڵ بەساڵ گوزەرمان کردوە , ئیتر چ گوزەرێک؟ 

لەگەڵ هەموو نەهامەتیەکان  و لەدەستدانی خاک و باری ئابوری خراپ و سەختی بژێوی ژیانی خەڵک و ناهەمواری دۆخەکە هیچ چاوەڕوانیەک لە دەسەڵاتدارانی هەرێم ناکرێت بۆ باشتر کردن و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە .

بۆیە پێویست دەکات هەنگاوی نیشتمانیانە بنرێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخە و لەدەست نەدانی لەوە زیاتر .

پێویستە بەر لەهەموان گفتوگۆی ناوخۆیی و دانیشتن لەگەڵ بەغداو گفتوگۆی جدی بکرێت  بۆ ئەوەی لەوە زیاتر( چیتر) لەدەست نەدەین .  

بۆ ئەم دۆخەو بۆ ئاسایکردنەوە بە باوەڕی من چەند هەنگاوێک گرنگ و کاریگەرن کە من بەدەرچەی تێپەڕکردنی ئەم دۆخەی دەزانم:

یەکەم / ئەم حکومەتە هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی یا حکومەتێکی بەڕێوەبردن پێکبێت بۆ کار ڕایکردن و بەڕێوەبردنی کاتی . وەک حکومەتی ڕزگاری ئەم دۆخە.

دووەم / ئەم حکومەتە کاتیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆم بدات بەشێوەی ڕەسمی بە ئامانجی لەدەستنەدانی لەوە زیاتری دەسکەوتەکانی هەرێم  و ناچارکردنی هەموو ئەوانەی بڕیاردەری ڕیفراندۆم بون بە داننان بە هەڵەی خۆیان , خستنە ئەستۆی هەموو ڕوداوەکانی دوای ڕیفراندۆم . بە گوێ نەگرتن لە ڕای ناوخۆ و دەرەوە لەسەر بنەمای گونجاو نەبونی کات بۆ ڕیفراندۆم .

سێ یەم /  سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ هەڵوەشانەوەی ئەم حکومەتە ناسەرکەوتوەی ئێستا دەست بە کارەکانی لە پەرلەمان بکاتەوە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوە کان و ئەمریکا و عێراق و سەرجەم قونسڵخانەی وڵاتان لە هەرێم . جگە لە ڕاگەیاندنەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی , کە باوەڕم وایە بەم شێوە دەستەبەری دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان دەکرێت .

چوارەم /  وەفدێک بە سەرۆکایەتی و ئاگاداری پەرلەمان و ئەندامێتی سەرجەم فراکسیۆنەکان و بەشێک لە حکومەتی جێبەجێکردن و لە خەڵکی شارەزای دانوستان  سەردانی بەغداد بکەن , بۆ دانوستان و گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی عێراقی .

پێنجەم /  ئیتر وازلەوە بهێنرێت بیر لە ناردنی وەفدی حزبی بکرێتەوە کە بە درێژایی ١٤ ساڵی ڕابردوو , جگە لە وەفدی کەسی چەند کەسانێکی دیاری کراوی سەر بە چەند حزبێکی دیاری کراو ,  هیچ وەفدێک کە  کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر بوبێت نە چۆتە بەغداد و تەنانەت دەرەوەش . 

شەشەم /  پەرلەمانی کوردستان دابەشبکرێت بەسەر چەند لیژنەیەک وەک وەفدی دانوستانکار و لەگەڵ لایەنی پەیوەند دار کەلەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە  بۆ سەردانی کردنی ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی دراوسێ و گفتوگۆو داواکاری دەستپێبکەن لەگەڵ هەر یەک لە وڵاتان بە ئامانجی بەدەستهێنانی پشتگیری و پشتیوانی بۆ گەلی کورد و بەدەستهێنانی مافە دەستوریەکانی لەعێراق .

حەوتەم /  سەرجەم لایەنەکان بەشدار و پشتیوان بن لە جوڵاندنی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان بۆ پشتیوانی داواکاریەکانی کورد و بەدەستهێنانی بڕیارێکی پشتیوانی لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان .

هەشتەم /  هێزی چەکدار لەژێر هەژمون و دەسەڵاتی حزب بێتە دەرو ببن بە هێزی نیشتمانی نەک هێزی ئەم و ئەو . دادگاکان سەربەخۆ بکرێن و یاسا سەروەر بێت داواکاری گشتی چالاک و بەگشتی بکرێت .

١٠- لیژنەیەک لەم دابەشکاریەی پەرلەمان تایبەت بکرێت بە گەڕان بەدوای داهات و پارەی بە هەدەر دراوی کوردستان و گێڕانەوەی پارەی بانکە کانی دەرەوە بە هاوکاری پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق .

نۆیەم /  لە زوترین کات دا  هەڵبژاردنێکی پاک و بێ تەزویر و دور لە دەست تێوەردانی هێزی چەکدار ئەنجام بدرێت  . کە هەڵبژاردن بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان و دیموکراتخوازانی دنیا و کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامبدرێت .حکومەتێکی تەوافقی نیشتمانی پێک بێت . ڕاگەیاندنێکی بەهێزی نیشتمانی  جێگای ڕاگەیاندنی حزب بگرێتەوە , بەشێک لەحزبەکان  بە خاک و  نیشتمان و هاوڵاتی شاد بکاتەوە . 

ئەمانە وەک کار وەک کردار و  جێبەجێکردن و هەنگاونان   , هیچیان لە دەسەڵاتی مرۆڤ بەدەر نین , هیچیان لە نەتەوەو نیشتمان گەورەتر نین , هیچیشیان لە ئاوات و خوێنی شەهیدان و قوربانیدانەکانی چەندەها ساڵەی گەلەکەمان پیرۆزتر نین . 

بەڵام بە دەستبەردار نەبون لە حەزوئارەزوو و بەرژەوەندی شەخسی و بنەماڵەیی و حزبی ,  ئەم کار و کردار و هەنگاوانە مەترسی گەورەن بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی و هێرش بۆسەر نیشتمان و لەدەستدانی دەسکەوتەکانی هەرێم .

ئیتر نازانم خەو دەبینم  یا خەیاڵ دەکەم یا ئەمانە خەون و خەیاڵی منن , فەرمون دەستپێبکەن ئەمانەو چەندانی تریش ئینجا دەبن بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی بناغەی دەولەتی کوردی .
بە خەونی مەبینن لە کاتێک مێژوی نەتەوەکەمان  پڕیەتی لە میرنشین , دەسەڵاتی خۆیان هەبوە و سکەشیان لێداوە سوپاشیان هەبوەو دەسەڵاتی پشتاو پشت و بنەماڵەییشیان هەبوە . لەگەڵ ئەوەی ناکۆکی نێو میرنشین خۆیی و نێوان میرنشین بۆ میرنشینێکی تر و لەدواجاریشدا زاڵبونی داگیرکەرانی کورد بەسەریاندا ڕون و ئاشکرایە 


خوێندراوەتەوە648