كاردۆ محه‌مه‌د

رێبازەکەی نەوشیروان مستەفا !‌


پرۆسەی ریفراندۆم و بڕیاردان زۆری لەسەر وترا، بڕیارێکی چارەنوسسازە، زەمینەسازیی فراوان و کۆدەنگی نیشتیمانی و پەرلەمانی دەوێت. وەک فاکتەرێکی سەرەکیەو زامنی سەرکەوتن و لەبەرچاوگرتنی هەمو ئەگەرو هەڕەشەکان کە روبەڕوی گەلی کوردستان دەبێتەوە. وترا، نەکرا، ئەنجامدرا هەنوکەش کۆدەنگی وڵاتانی دەوروبەرو بڕیارەکانی عێراق بۆ سزادانی هەرێمی کوردستان دۆخەکەی بە ئاقارێک بردوە، پاشەکشە لە بڕیاری خەڵکی کوردستان گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر.! هەڵنەگرتنی بەرپرسیاریەتی و ئیلتیزامی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بڕیاری لێدراوە نابێ ڕێگەبدرێت سازشی لەسەر بکرێت .

دەربازکردنی خەڵکی کوردستان لەم دۆخە هەژێنەرەدا، شکاندنی گەمارۆکان پێویستی بە گفوتگۆیەکی ئەقلانیە لە ئاستی ناوەو دەرەوەدا.

گۆڕان دەبێت ئەم ئەرکە بەشکاندنی بێدەنگی بگرێتە ئەستۆ، بچێتە ژێر باری بەرپرسیارێتی وەک هێزێکی سیاسی بەرپرسیار خاوەنی گوتاری سیاسی و نیشتیمانی  ئەخلاقی بێت، بۆ پاراستنی ماف و کەرامەتی هاوڵاتیانی، هەنگاو بنێت. راستیەک هەیە دەبێت بگوترێت کاک نەوشیروان وەک کارەکتەری سەرەکی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئەندازیاری وێستگەی جیاجیای وەچەرخانەکانی خەڵکی کوردستان. مێژوی کەسایەتی و بەرهەمەکانی  لە قەیران و رۆژە سەختەکانی میلەتەکەمان لە بڕیاردان لە پرسە نیشتیمانیەکاندا راشکاو بوە، خاوەنی پڕۆژە بوە بۆ سەربەخۆی کوردستان. دیدارەکانی سەری رەش ودانانی بەرنامەی چاکسازیی بنەڕەتی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی دیموکراتی و یاسای مەدەنی کوردستان بو.

هیچ کەسێک بۆی نییە، بەناوی ئەو،  پاڵپشتی بۆ بۆچونە تایبەتیەکانی خۆی دروست بکات، چونکە ئەو داڕێژەری سەرەکی دەستوری گۆڕان بوە. و پابەند بون بەدەستورەکە رێزگرتنە لەکلتوریی نەوشیروان موستەفا. بزوتنەوەی گۆڕان نەک تاکرەویی و خواستە کەسییەکان و مەرامە تایبەتیەکان بەباڵای گۆڕاندا ببڕن.

لەم هەلومەرجەدا، دو بژاردە لەبەردەم گۆڕان دایە، گۆڕان لەنێوان دەسەڵاتی عێراق کەبە ئەقلیەتی ڕژێمەکانی پێشو تەمەشای کوردستان دەکات و پێشێلکاریەکانی دەستور لە عێراقدا، بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، هەرلە ماددەی ١٤٠ دروستنەکردنی ئەنجومەنی یەکێتی فیدرالی پێنەدانی بەودجەی پێشمەرگەو دروستکردنی هێزی مەزهەبی. دورکەوتنەوە لەوڵاتێکی خاوەن دەستوری مەدەنی لەبەرامبەردا حکومڕانانی کوردستان، حکومڕانیەکی حزبی و ناداد پەروەرو ناشەفاف و تاکڕەو، هەنگاو نان بەرەو حوکمی بنەماڵەو خێزان.!

گۆڕان لەنێوان ئەم دولایەدا ئەرکیەتی بۆچارەنوسی میلەتەکەمان و بردنی بەرەو کەنارێکی ئارام، بەشداریی لە ڕزگارکردنی لە قەیرانە بنبەستەکاندا بڕیار وەرگرتن بە پرۆسەیەکی دیموکراتی و شەرعی بە بەستنی کۆنفرانسێکی فراوان، یەک لەوبژاردانە بکاتە دورنمای کاری خۆی. بژاردەی گوشار بۆ هەڵبژاردنی (١\١١) بەدروستکردنی بەرەیەکی بەرفراوان لەسەرجەم هێزە ناڕازیەکان بەئامانجی وەرگرتنی دەسەڵات نەک بەشداری کردن. بژاردەی  لەم دۆخە پڕ مەترسی و هەڕەشەیەدا، قۆناغی گواستنەوە رابگەیەنێ دور لە هەڵبژاردنی شکلیانەو پڕ سەرنج بەستراتیژێکی رۆشن و راشکاو داوای حکومەتی رزگاری نیشتیمانی بکات و پەلە بکات لە دانانی دەستورێکی دیموکراتی هاوچەرخ چاکسازی بنەڕەتی لەهەمو ئاستەکانی نیشتیمایدا تێکشکاندنی چینی باڵادەستی بازرگانانی شەڕ و پاراستنی مافی هاوڵاتیان لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا.له یه كلا بونه وه له هه ر بژارده یه ك پەرلەمان شوینی راستهقینەی گەله موڵکی هیچ حیزبێک نییە، بۆیە نابێ ئەم. مینبەرە بۆ کەس چۆڵ بکرێت!.

خوێندراوەتەوە634