كاردۆ محه‌مه‌د

تەسلیم بون، یان چارەسەر؟‌


رەوشی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا، خراپترو خراپتر دەبێت و ئاسۆی دەرباز بونی لە قەیرانەکان زەحمەت تر دەبێت . لە شکستی حکومڕانیاندا خەڵک لەخراپترین ئاستدا دەژی.! لەم هەلومەرجە سەختەدا؛ گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی هاوچەرخ، جێگای ئومێدی خەڵکی کوردستانەو چاوەڕێی پلان و دەستپیخشەرییەکی ئەم بزووتنەوەیەیە بۆ دەربازبون لە قەیرانەکان. بە تایبەت( نەوشیروان مستەفا) لە ویستگە جیاجیاکاندا، هەمیشە خاوەن بۆچون و دیدی راشکاو بوە لە چارەسەری کێشەکاندا. لە هەنوکەشدا سیناریۆ بۆچون و پیشنیار زۆرە کە نەیتوانیوە چارەسەریی بنەرەتی کێشەکان بکات :

*پێشنیارێکی نوێ بۆچارەسەر؟ گەوهەریی کێشەکە ململانێی دەسەڵاتە و ڕێکەوتن بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی و دابەشبونی دەسەڵاتی لێدەکەویتەوە، کۆ دەنگی نیشتیمانی بۆ بڕیارە سیاسی چارەنوسەکان دروست دەکات. کێشەی رابەرایەتیکردن گرفتێکی میژوویی ناو بزوتنەوەی سیاسی کوردستانە، لە یەکەمین هەڵبژاردنی کوردستانەوە تا ئێستا ئەم پرسە جێگەی ململانێ بووەو هەندێ جاریش ئەم پرسە بە پینەو پەڕۆ چارەسەر کراوە، بەهۆی گەلێک هۆکارە نەتوانراوە هەرێمی کوردستان بە سیستەماتیک بکرێت و چێ‌رەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.

لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان چەند سەرکەردەیەک هەیە، بەرپرسیارێتی فەرمی و دەوڵەتییان هەبێت یان نا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینن لە کێشە و بڕیارەکانی هەرێمی کوردستاندا، کەواتە جارێکی تر بۆ چارەسەری کێشە و پرسە گەرمەکانی ئێستای گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر پێشنیارێکی پڕۆژەیەکی پێشینەی خۆم دەکەمەوە، بە ئەزموون وەرگرتن لە سیستەمی سیاسی وڵاتان و تایبەتمەندییان، بە نمونە وڵاتانی (فەڕەنسا و ئیتاڵیا) کە لە تەنیشت ئەنجومەنی نوینەران، ئەنجومەنی سینات یان ئەنجومەنی دەستوریی هەیە و سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی تەشریفاتیە و لە کاتی خانەنشین بوونیدا تا مردن دەچێتە ئەنجومەنەکە، لە عیراق بەپێی دەستوور، بۆ پرکردنەوەی ئەم بۆ شاییە ئەنجومەنە هەرێمیەکان داندراوە، بەبڕوای من یەکێک لە هۆکاری شکستی عیراق دروستنەکردنی ئەم ئەنجومەنە بوو، لە کوردستانیش پیویستە ئەنجومەنێکی لەم شێوەمان هەبێت.

لەڕووی هەڵبژاردنەوە دامەزرێت و سەرکردە خاوەن بڕیارەکانی ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بۆ ماوەیەکی دیارکراو ببنە ئەندام لەناو ئەنجومەنەکەدا، ئەندامانی تر لە هەر پارێزگایەک بە یەکسانی 3 نوینەریان هەبێت و ئەنجومەنەکە پایەکی گرنگی پاراستنی هاوسەنگی ئابوری سیاسی نێوان پارێزگاکان دەکات. هەروەها بە بونی نوێنەرانی راستە قینەی پێکهاتەکان دەتوانی پارێزەریی ڕاستەقینەی ماف و تایبەت مەندیەکانیان بیت. لەم ئەنجومەنە هەموو پرسە چارەنوسسازەکان بە هاوبەشی نوینەران بە فلتەری ئەنجومەنەکەدا تێدەپەڕێت. ئیدی کۆتایی بە ململانێی میژوویی رەوتە سیاسیە جیاوازاکان بەم شێوەیەی ئێستا دێت و ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی هەمو لایەک بە پێی قەبارە کاریگەریی خۆی دەگیرێت. لە ڕابردووشدا هەمو هێزە سیاسییەکان توانیان بە هاوهەڵوێستی و کۆ دەنگی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاری ناردنی هێز بدرێت بۆ (کۆبانی) .

خوێندراوەتەوە1500