ئاریان ره‌ئوف

چه‌ند پێشنیارێک له‌ ساڵیادی KNN‌


سه‌ره‌تا له‌ ساڵیادی KNN پرۆزبای له‌ سه‌جه‌م ئه‌و راگه‌یاندنکاره‌ ماندونه‌ناس و هه‌ق بێژوو چاونه‌ترسانه‌ ده‌که‌م که‌ کاتیک له‌ KNN ده‌ستیان به‌ کرکردن کرد ژیانی تایبه‌تی خۆیانیان خسته‌ مه‌ترسی چونکه‌ بۆ ئه‌وکاته‌ وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن بون و گۆران خوازبون نانبرین و هه‌ره‌شه‌کردنی به‌دوادا ئه‌هات، خۆ ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنکاربیت له‌ KNN ئه‌وا زیاتر هه‌ره‌شه‌ت له‌ سه‌ر بوون به‌ هۆی ده‌رخستنی چه‌ندین دۆسیه‌ که‌ ده‌ست بۆ بردنیان بڤه‌بوون هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردبوو توشی هه‌ره‌ش لێکردن به‌ مه‌رگ ببنه‌وه‌ به‌ڵام راگه‌یاندنکاره‌کانیKNN نه‌ک نه‌ده‌ترسان به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وامبون .

له‌ به‌رمبه‌ر ئه‌مانه‌شدا پاره‌ خستنه‌ به‌رده‌ستی راگه‌یاندکارانی KNN له‌ لایه‌ن حیزبه‌کانی تر بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌و که‌ناڵه‌ بهێنن شتێکی شاراوه‌ نه‌بو. به‌ڵام هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی هه‌قبێژبوون نه‌فه‌س درێژ هه‌ر به‌ ڕاگه‌یاندنکاری KNN  مانه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی  پێویست بوو بمێننه‌وه‌. چاو نه‌ترساویی هه‌قبێژی و رونکردنه‌وه‌ی به‌رنا‌مه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ رێگه‌ی KNN وای لێکرد ده‌نگ و لایه‌نگرنی بزوتنه‌وه‌که‌ زیاتر بکات ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ک  له‌ لایه‌کی تریش هاونیشتمانیانی کوردستانی له‌ زاخۆ تا خانه‌قین هۆشیار تر کرده‌وه‌ له‌وه‌ی بێده‌نگ نه‌بن له‌و دۆخه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان ببوه‌ مۆدێل. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له‌سه‌ره‌تای دروستبونی  KNN تا دره‌نگانێک جگه‌ له‌ هاوسۆزانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ڵکو نه‌یاره‌کانی زیاتر ته‌ماشایان ئه‌کرد و لێکدانه‌وه‌یان بۆ مه‌سجه‌کانی ده‌کرد . دواترێش بو به‌ هه‌وێنی دامه‌زراندنی میدیای بینراوی ئازاد و ئازای تر .

له‌ ماوه‌ی رابردوی حه‌وت ساڵی کارکردنی KNN  به‌ چه‌ند قۆناغێک تێپه‌ربوه‌، به‌ڵام له‌ هیچ قۆناغێک به‌قه‌د ئێستای پێویستی به‌خۆداچونه‌وه‌و گۆرانکاری نه‌بوه‌، له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستکردن به‌ لێپرسراوێتی به‌ چه‌ند خاڵێک پێشنیاری گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێکارانه‌ ده‌که‌م که‌ ده‌کرێت دوترێش به‌ هه‌وڵی خالکانی دڵسۆزی KNN زیاتر بکرێن :

1.    پێویستی به‌ پێداجونه‌وه‌ به‌مه‌سجی خۆی و به‌رنامه‌کانیدا هه‌یه‌ بچێته‌وه‌، جونکه‌ دۆخی ئێستای کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆرانێش گۆرانکاری به‌سه‌ردا هاتوه‌ .

2.    به‌ ئاگایانه‌و وردترانه‌ مه‌مه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌سجی هێزه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم بکات، و نه‌بێته‌ به‌شێک وه‌ک له‌ میدیا حیزبه‌کانی تر.

3.    له‌ پێکهاته‌ی به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانیدا پشت به‌ بۆردی راوژکاری هه‌مه‌ره‌نگ وهه‌مه‌ پسپۆری ببه‌ستێت، چونکه‌ ئه‌و که‌ناڵه‌ زمان حاڵی هه‌موو هاوسۆزانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ژوور پێکهاته‌کانیه‌تی .

4.    هیچ عه‌یب و نه‌نگی نیه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بکرێت بۆ ئه‌دای له‌ ماوه‌ی رابردو، گۆرین له‌ هه‌ر پیکهاته‌یه‌کی پێوست بێت بکرێت دوا نه‌خرێت جا له‌ هه‌ر ئاستێک بێت.

5.    رێگری بکرێت له‌ ماندونه‌ناسه‌کانی رابردوی دوربکه‌ونه‌وه‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بێت ، پاساوی دورکه‌وتنه‌کانیان چاره‌سه‌ربکرێت نه‌ک رێگه‌ خۆشکردن بۆ به‌ ناچاری دورکه‌وتنه‌وه‌یان، چونکه‌ ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌ چاونه‌ترسی و قوربانیدانیان خه‌لکانی به‌ ئه‌زمونی بواری راگه‌یاندن و رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و KNN دا هه‌بوه‌.

6.    مانگانه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ  به‌رنامه‌ و ئه‌دای پێشکه‌شکاره‌کانی بکات ، و پابه‌ند بێت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی.

7.    له‌ ماوه‌یه‌کی نزیکدا هه‌وڵبدات چه‌ند گفتوو گۆیه‌کی کراوه‌  سازبدات بۆ پیداچونه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دا ی خۆێ له‌ رێگه‌ی داوه‌تکردنی خالکانی به‌ ئه‌زمون ئه‌کادیمی و شاره‌زای به‌رنامه‌ سیاسی و ئابوریه‌کانی، دواتر به‌ جدی کار له‌ سه‌ر راسپارده‌کانی بکات.

خوێندراوەتەوە432