كاردۆ محه‌مه‌د

نەوت... مۆتەکەی کوردان.!‌


ئەگەر دەستەواژەی‌ ئەندێشمەندێکی‌ دێرین و بەناوبانگ ڕاست بێ کە وا پێناسەی سیاسەتی کردووە کە سیاسەت بریتییە لە چڕکراوەی‌ ئابوری..

لەم پەڕەگرافە کورتە بۆ پێناسەی سیاسەت لە کوردستان بڕوانین، دەبینین سیاسەت لە کوردستان بە چاک و خراپیەوە ڕەنگدانەوەی‌ ژیانی‌ ئابوریەکەیەتی‌ و سەرچاوەی‌ ئابوریەکەشی‌ نەوتەکەیەتی‌. ململانێ و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانیش لەسەر دەستکەوتەکەیەتی‌.!

سەرەنجامیش شکست و قەیرانەکانی‌ هەرێمی کوردستانیش، بەرەنجامی‌ سیاسەتە ئابوریەکەیەتی‌، ئێستاشی‌ لەگەڵدابێ من بۆخۆم هەر بەلای‌ ئەو سیاسەتە دایدەشکێنم کە لەگەڵ بوونی‌ ئەو پلانەم کە کار بۆ سەربەخۆیی‌ ئابوری‌ کوردستان دەکات و گرتنەبەری‌ سیاسەتێکی‌ نیشتیمانیانە لە بەڕێوەبردنی‌ سەرچاوەکانی‌ وزەوە سەرچاوە دەگرێت، کە هەنگاو بەرەو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بنێت. بەمەرجی‌ شەفافیەت و بڕیاری‌ هاوبەشی‌ سەرجەم لایەنەکان دوور لە قۆرخکاریی هیچ لایەنێک. دامەزراوە یاساییەکانیش، بەسیاسەتێکی‌ سەرکەوتوو نابینم لەبەرامبەردا شکستێکی‌ گەورە، کە نەتوانراوە چاکسازییەکی بنەڕەتییان تێدا بکرێت.

 سەبارەت بە پرسی وزە و نەوت، کاتێک وەزیری‌ سامانە سروشتییەکان دەڵێت: "گرێبەستمان لەگەڵ (10) وڵات هەیە، بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان. ئێستا کوردستان ڕۆژانە (850) هەزار بەرمیل ڕەوانەی‌ دەرەوە دەکات." لەدوا هەواڵی‌ ئاژانسی‌ ڕۆیتەرزیش، سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "کوردستان پلانی‌ هەناردەکردنی‌ (یەک ملیۆن) بەرمیل نەوتی‌ هەیە."

داهاتی هەناردەکردنی ئەم نەوتە بۆ هەرێمی کوردستان، جگە لەداهاتەکانی‌ تری‌ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لێرەدا جێگەی خۆیەتی بەبەردەوامی‌ ڕووبەڕووی‌ ئەم دەسەڵاتە ببینەوە و لێیان بپرسین: بۆچی لە دەرهێنان و فرۆشتنی‌ نەوت و سامانی‌ خەڵکی‌ کوردستان لەسایەی‌ ئابوریەکی‌ داڕووخاو دەژین و موچە و بژێوی‌ ڕۆژانەی‌ خەڵک بۆتە هەواڵی‌ بە پەلەی‌ ڕاگەیاندنەکان و هاوڵاتیانیش بە دەردەسەریی و کولەمەرگی ژیان دەگوزەرێنن؟ ئەمە جگە لەوەی ڕۆژ بەڕۆژ بەرهەمی خۆماڵی و دەستی کاری ناوخۆیی ڕۆژ بەڕۆژ بەهۆی بوونی نەوتەوە ڕوو لە داکشانە.!

 ئایا ئێستا کاتی‌ ئەوە نەهاتوە ویژدانتان دادگاییتان بکات




 *سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، لە خلوی پێشووی پەرلەمانی کوردستان

خوێندراوەتەوە772