ئاریان ره‌ئوف

ئه‌و کاته‌ی خه‌ونی به‌ سوڵتان بوون شکست ئه‌هێنێت‌


دوای‌ ده‌ركه‌وتنی‌ گومرابونی سیاسی ئه‌ردۆگان له‌ نێو توركیا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌ سیاسیه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی خه‌ونی ئه‌وه‌ بوو كه‌ سیسته‌می سیاسی له‌ توركیا بگورێت بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌م خه‌ونه‌ی‌ ئه‌ردۆگان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كانی توركیا به‌ خه‌ونی به‌ سوڵتان بوون ناونرا هه‌ربۆیه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی رابردوو به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كانی توركیا له‌رێی ئه‌وانیشه‌وه‌ چه‌ندین نوسین له‌ باره‌ی‌ خه‌ونی به‌ سوڵتان بونی ئه‌ردۆگان روپه‌ری‌ رۆژنامه‌كانی جیهانیشی گرته‌وه‌ .

تاكه‌ رێگه‌یه‌كیش بۆ مه‌یسه‌ر بونی ئه‌م خه‌ونه‌ی‌ ئه‌ردۆگان هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ته‌مموزی ئه‌م ساڵ بوو، كه‌ بروای وا بوو به‌ به‌ده‌ستهێنانی كورسی پێویست بۆ تێپه‌ركردنی‌ گۆرینی سیسته‌می سیاسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وخه‌ونه‌ی بۆ ده‌هێنیچته‌ دی، چونكه‌ وای له‌خۆی ده‌بینی هیچ شتێك نه‌ماوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌وخه‌ونه‌و، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ HDP بریاریداوه‌ك حیزب به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكات، چونكه‌ AKP بروای وابو HDP ناتوانێت رێژه‌ی‌ 10% تێپه‌ربكات به‌وه‌ش رێژه‌ی‌ كوردسیه‌كانی AKP زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌ركه‌وت HDP توانی 80 كورسی په‌رله‌مان بباته‌وه‌ AKP 69 كورسی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستداو كورسیه‌كانی‌ له‌ 327 كورسی‌ بۆ 269 كورسی‌ كه‌میكرد.

ئه‌مه‌ش شكستێكی چاوه‌روان نه‌كراوبوو بۆ AKP هه‌ر ئه‌مه‌ش بوبه‌مایه‌ی شكستهێنانی خه‌ونی به‌ سوڵتانبونی ئه‌ردۆگان، ئه‌و خه‌ونه‌ی‌ كه‌ بروای وا بوو هیچ شتێك ناتوانێت رێگر بێت بۆ گه‌یشتن پێی، ئه‌م شكسته‌ به‌جۆرێك دۆخی ده‌رونی ئه‌ردۆگانی شڵه‌ژان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ له‌ HDP به‌ڵام نه‌ده‌كرا له‌ دۆخێكی دیمكراسی توركیا به‌ ئاشكرا ئه‌م تۆڵه‌ی‌ لێبكاته‌وه‌ چونكه‌ توره‌ بونی رای گشتی به‌دوادا ئه‌هات. هه‌ربۆیه‌ ئه‌و شڵه‌ژانه‌ی‌ ئه‌منیه‌ی‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ پرسۆسی كرده‌ پاساو بۆ هێرشكردنه‌ باره‌گاكانی PKK له‌ چه‌ندین شوێن (كه‌ له‌ ئه‌نجامدا چه‌ندین گه‌ریلا و هاوڵاتی له‌ كوردستانی باشور شه‌هید بون) له‌لایه‌كی تریش ره‌شبگیری لایه‌نگرانی HDP له‌ نێو خۆی توركیا و هێرش كردنه‌ سه‌ر سه‌ركرده‌كه‌كانی ئه‌و پارته‌ و راگه‌یاندنی كۆتایهاتنی پرۆسه‌ی‌ ئاشتی ئه‌نجامدا.

به‌ بروای من ئه‌م هێرشانه‌ی‌ توركیا هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ په‌رچه‌كرداری‌ ئه‌ردوگان بۆ به‌دینه‌هاتنی خه‌ونی به‌سوڵتان بونه‌كه‌ی‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی دۆزیی‌ كورد له‌ توركیا و ناوچه‌كه‌ شتێكی به‌ڵكو له‌ورێگه‌یه‌وه‌ سه‌رنجی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی توركیا و ئه‌و توركانه‌شی ده‌نگیان به‌ HDP داوه‌ رابكێشێت بۆخۆی وله‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ دوباره‌ خه‌ونی بون به‌ سوڵتانه‌كه‌ی‌ به‌دی بێت.

كه‌واته‌ ده‌توانین بڵین ئه‌وكاته‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌م ناوچه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ لێ ده‌ژین خه‌ونی مانه‌وه‌ی‌ ئه‌به‌دیان له‌ پۆست و به‌ سوڵتان بون ده‌كه‌وێته‌ هه‌ره‌شه‌، خوێن رشتن و جه‌نگ ته‌نها شتێك ده‌بێت كه‌ ده‌رونیان ئارام بكاته‌وه‌.

خوێندراوەتەوە819