عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

ئایا لەهەرێمی کوردستان مافی بەکاربەر پارێزراوە؟‌


١٥ی ئازاری هەمووساڵێک دیاریکراوە وەک ڕۆژی بەکاربەر ،لەساڵی ١٩٨٥ کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بەبڕیاری ژمارە (٣٤٨/٣٩)مافەکانی بەکاربەری چەسپاندکەپێک هاتوە لە ٨ماف لەوانە (مافی دڵنیابوون ،مافی وەرگرتنی زانیاری ،مافی گوێگرتن لەڕاوبۆچون وسکاڵاکانی بەکاربەر،مافی قەرەبووکردنەوە ،مافی هۆشیاری وڕۆشنبیری لەسەرمافەکانی بەکاربەر،مافی بەدەستهێنانی کاڵای پێویست ومافی ژیان لەژینگەیەکی پاک وئارام ) بەداخەوە کۆمەڵگای ئێمە کۆمەڵگایەکی تەواوبەکاربەرەولەکۆمەڵگای بەکاربەریشدا زۆرترین فرت وفێڵی تێدا دەکرێت وکەمترین مافیش لەوانەی ئاماژەیان بۆکراوە لەکوردستاندا چەسپاوە.

ئایالەهەرێمی کوردستاندا تاچەندەمافی بەکاربەر پارێزراوەومرۆڤی کوردچەندەدڵنیایە لەوکاڵاوشمەکانەی ڕۆژانە بەکاری دەهێنێت ؟

ساڵانەبەسەدان ملیارد دینارپارەلەهەرێمی کوردستانەوەدەچێتە دەرەوە بێ ئەوەی بزانرێت دەدرێت بەچی یان ئەوشمەکانەی هاوردەدەکرێن بەکەڵکن یان نا،چونکە لەئەمڕۆی کرانەوەی هەرێمی کوردسان بەڕووی جیهاندا نابێت ئێمە هەموو متمانەیەکمان هەبێت بەوکەل وپەل وپێداویستیانەی هاوردەی هەرێم دەکرێن ،بەڵکو دەبێت ئێمە لەڕێگەی لیژنەی پشکنینەوەمتمانە بدەین بەودەزگاو وڵاتە بەرهەم هێنانەی بەرهەمەکانیان بۆهەرێم دەنێرن .

هەرێمی کوردستان تاکو ئێستا خۆی خاوەنی یاسایەکی تایبەت نیە بەپاراستنی بەکاربەر هەرچەندە پەرلەمانی کوردستان لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٠دا بڕیاریدا کەکار بەیاسای پاراستنی بەکاربەری ژمارە١ی ساڵی ٢٠١٠ی حکومەتی ئیتیحادی بکات تاکوهەرێم خۆی دەبێتە خاوەنی یاسایەکی تایبەت بەپاراستنی بەکاربەر،وەهەر لەکابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڕیاردراکەبۆپارستنی مافی بەکاربەر لەهەرێمی کوردستاندا دەستەیان ئەنجومەنی پاراستنی مافی بەکاربەردابمەزرێت بەڵام وا کابینەی هەشتیش تەمەنی نزیک دەبێتەوە لەساڵێک بەڵام ئەوەی کاری بۆنەکراوەوبیریشی لێ نەکراوەتەوە دروستکردنی ئەوئەنجومەنەیە ،هەرچەندە دوای پێکهێنانی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان کەیەکێکیان لیژنەی بازرگانی وپاراستنی مافی بەکاربەرەبەنوسراوی فەرمی ولەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە نوسراوێکمان بۆئەومەبەستەئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانکردوە تاکوپەلەبکات لەدامەزراندنی ئەنجومەنە کەتاکو ئەوئەنجومەنە ببێتەفلتەری کۆتایی بۆ بڕیاردان لەسەر بەکارهێنانی هەر جۆرە کاڵاوشمەک وخواردن وخواردنەوەیەک کەهاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت پێش ئەوەی بخرێتە بازاڕەکانەوە وهاوڵاتیان دڵنیابن لەدروستی وسەلامەتیان .

وەبەبڕوای من بەدامەزراندنی ئەوئەنجومەنە دووئامانجی گرنگ بەدیدێن کەبریتین لە(دڵنیابونی خەڵکی ومتمانەدانی تەواوبەوکاڵا و شمەکانەی کە بە فلتەری ئەنجومەنەکەدا تێدەپەڕن ،هەروەها کۆنترۆڵی جۆریش لەوپەرتەوازەیی وبێ سەروبەرییە ڕزگار دەکات کەلەئێستادا کۆنتڕۆڵی جۆری تێی کەوتوە بەشێوەیەک پشکنینی تەندروستی دان بەپشکنینی کشتوکاڵدانانێت وکشتوکاڵیش بەپشکنینی پلاندانان وپڵاندانانیش بە پشکنینی پیشەسازی وبازرگانی خەڵکیش متمانەی تەواویان بەهیچیان نیە چونکە لەو شوێنەی کە زۆرترین شمەک وکاڵای لێوەهاوردەدەکرێت.

(دەروازەسنورییەکان)خراپترین ئامێری پشکنینی پێ ڕەوابینراوە وبەپێچەوانەشەوەلەوشوێنەیشی کەمترین پشکنینی تێدا دەکرێت (سەنتەری شارەکان)باشترین وپێشکەوتوترین ئامێری پشکنینی لێدانراوە.

بۆیە لێرەوەوەڵامی ئەوپرسیارەمان لادەست دەکەوێت کەنەخێر تاکوئێستاش ناتوانین بڵێین لەهەرێمی کوردستاندا مافی بەکاربەر وەک پێویست پارێزراوەونەشتوانراوە دڵنیایی تەواولەوبارەیەوە بدرێتە هاوڵاتیانی کوردستان .



بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی وپاراستنی مافی بەکاربەر
لەپەرلەمانی کوردستان

خوێندراوەتەوە528