عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەش لەمێژووی میللەتێکدا‌


١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ ئەوڕۆژە شومە بوو کەدوژمنانی گەلی کورد دەمێک بوو خۆیان بۆمەڵاس دابوو ،دەمێک بوو پلانیان دادەناوخۆیان لەبۆسەدا دانابوو تاکو سەرکردەی گەورەی گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستگیر بکەن وڕادەستی تورکیاوتورکەکانی بکەنەوە ،دوژمن وتورکەکان خەونیان بەوڕۆژەوە دەبینی کەئۆجەلان دەستگیر بکەن ،ڕاستە خەونەکانیان بەدیهات توانیان بەپلانیکی نێودەوڵەتی دەستگیری بکەن بەڵام ئەوەی بەدی نەهات وخەونی ئەوانی بەتەواوی پوچەڵکردەوە هەرەس نەهێنانی شۆڕشی کوردوخەباتی ڕەوای گەلی کوردبوو لەباکوری کوردستاندا .

ڕاستە ئۆجەلان ١٥ ساڵە لەزیندانەکانی تورکیادایە وچەندین فشاروگوشاری جۆراوجۆرییان خستۆتەسەروئازاری دەروونیان داوە بەڵام لەماوەی ئەم ١٥ ساڵەدا ئەم سەرکردەو ڕابەرەگەورەیەی کورد جگە لەگەورەیی زیاتروخۆشەویستری زۆرتری خەڵکی بۆی شۆڕش وخەباتکردن وتیکۆشانی میللەتەکەمان لە باکوری کوردستان زیاتروپڕجۆش وخرۆشتر بوە .

بۆیە دەبێت دوژمنانی گەلی کورد باش ئەو ڕاستییە بزانن وزۆر باشیش لەوە تیبگەن کە نەک نەیانتوانی بەدەستگیرکردنی ئۆجەلان شۆڕشی کورد شکست پی بێنن ،بەڵکو تەنها زەڕەیەکیش کارییان نەکردە سەرکوشش وتێکۆشان وکەمکردنەوەی هەستی نەتەوەیی گەلەکەمان لەباکورو باشورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ،تەنانەت کوردستانیان ئێستا لەهەموو کاتێک زیاتر لەتیکۆشان وبەرخۆداندان وئۆجەلانیش لای هەموان گەورەوگەورەتر دەبێت.

بۆیە لەکۆتاییدا ماوەتەوە بڵێم : لەیادی ١٥ ساڵەی بەپلان دەستگیرکردنی سەرۆک ئۆجەلاندا سڵاو لەخۆڕاگری ئەم سەرکردە مەزنەو سڵاو لە گەلی کورد ،ئەوگەلەی هەرگیز لەتێکۆشان ڕاناوەستێت ، نەفرەتیش لەوانەی تاهەنوکەش خۆیان لەئاست خواستەکانی گەلەکەمان گێلکردوە.

خوێندراوەتەوە3648