ته‌ندروستی

سودەکانی شیری حوشتر... زێڕی سپی


ناوچەی (ئوم نەهد) كە كێڵگەی بەخێوكردن و بەرهەمهێنانی شیری حوشتری تێدایە دەكەوێتە نزیك شاری دوبەی لەوڵاتی ئیمارات .

بەشێك لەم شیرە ڕاستەوخۆ دەفرۆشرێت و بەشێكی دیكەشی ووشك دەكرێت و ڕەوانەی وڵاتی نەمسا دەكرێت بۆ دروستكردنی جۆرێك شوكولاتەی دەگمەن كە نرخی هەر پارچەیەكی 70 گرامی  6 ئیرۆیە هەربۆیە شیری حوشتر بەزێڕی سپی ناسراوە.

كێڵگەكە 4200 سەر حوشتری تێدایەو ڕووبەرەكەی 1.5 كیلۆمەترە و هەر بەشێكی 25 حوشتر لەخۆدەگرێت چونكە پەروەردەكردنی حوشتر لەگەڵ گیاندارانی دیكە جیاوازەو دەبێت بەكۆمەڵ بێت.

ئەم گیاندارە بەوە ناسراوە كە كەللە ڕەقەو ئەگەر بەچكەكەی تێر شیرنەخوات ڕێگەنادات بدۆشرێت كاتێكیش دەدۆشرێت دەبێت بەچكەكەی لەپاڵدابێت.

ڕۆژانە هەر مانگایەك لەئەوروپا 25-40 لیتر بەرهەمی هەیە بەڵام حوشتر تەنیا 7 لیتر شیر بەرهەم دێنێت.

كێڵگەی (ئوم نەهد) ڕۆژانە 6 هەزار لیتر شیر بەرهەم دێنێت و بەشێك لەم شیرە ڕاستەخۆ دەفرۆشرێت و بەشێكی دیكەشی دەكرێت بەشیری ووشك و ساڵانە 100 تۆنی لێ هەناردەی وڵاتی نەمسا دەكرێت بۆئەوەی بكرێتە شوكولاتەو ئەو شوكولاتەش كە لێی بەرهەم دەهێنرێت بەیەكێك لەنایابترین و دەگەمەنترین شوكولاتەكانی دونیا دادەنرێت كە نرخی هەر پارچەیەكی 70 گرامی  6 ئیرۆیە هەربۆیە شیری حوشتر بەزێڕی سپی ناسراوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4911