ته‌ندروستی

كەمی ڤیتامین دی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەكات

لای هەمووان ئاشكرایە ڤیتامین دی یەكێكە لە گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ لەشی مرۆڤ ، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێش دەركەوتووە كەمی ڤیتامین دی كاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ و خانەكانی خوێن دەبێت.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و باسی لە بونی پەیوەندییەك كردووە لەنێوان ڕێژەی ڤیتامین دی و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خانەكانی خوێن، بەجۆرێك كەمبونەوەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینە، دەبێتە هۆی زیادبونی ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خانەكانی خوێن.

پسپۆرەكان باسیان لەوە كردووە لە وەرزەكانی هاوین و بەهاردا كاتێك پێست بەر تیشكی خۆر دەكەوێت، ئەوا ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی دەست دەكەوێت، بەڵام لە وەرزی زستاندا بەهۆی لاوازی ئەو تیشكەوە ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی دەست لەش ناكەوێت و پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پشت بەو خۆراكانە ببەستن كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی.

هەر بەپێی توێژینەوەكە كەمبونەوەی ڕێژەی ڤیتامین دی جگە لە كاریگەرییەكەی لەسەر تەندروستی دڵ و خانەكانی خوێن، كاریگەری لەسەر ڕێژەی كالسیۆمی ئێسك دەبێت و بەزیادبونی ڕێژەی ئەو ڤیتامینەی رێژەی كالسیۆمیش بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3157