ته‌ندروستی

ڕێژەی گریانی منداڵانی ساوا لە جیهاندا

پسپۆڕانی بواری دەرونی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەرزترین ڕێژەی گریانی منداڵی ساوا لە وڵاتانی كەنەدا و هۆڵەنداو ئیتاڵیا و بەڕیتانیایە .

زانایان دەڵێن گریانی منداڵی ساوا لەو چەند وڵاتە بە جۆرێكە كە لە مانگی یەكەمی لەدایك بونیاندا گریانیان زیاترە لە منداڵانی وڵاتەكانی دیكە , ئەو توێژنەوەی كە سەبارەت بەم بابەتە   ئەنجامدراوە نزیكەی 9 هەزار منداڵی لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای تەمەنیانی لەخۆگرتووە .

 دیتر واڵكر سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە ڕایگەیاندووە , منداڵان لە ڕوی ڕێژەی زۆری وكەمی گریانەوە جیاوازیان هەیە و ڕەنگە زانیاری زیاتر لەم بارەیە لە شێوازی كلتوری  ئەو وڵاتانەوە وەربگرین كە كەمترین ڕێژەی گریانی زۆری منداڵی تێدا تۆمار كراوە ،  ئایا گریانی زۆر و كەم پەیوەندی بە كاتی دوگیان بونی دایكەكەو  یاخود هۆكارە بۆماوەییەكان هەیە یاخود نا .

 هەر بە پێی توێژینەوەكەش , كەمترین ڕێژەی گریانی منداڵی ساواش لە وڵاتەكانی دانیمارك و ئەڵمانیا و ژاپۆن تۆماركراوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە942