ته‌ندروستی

پشكنینێكی نوێی خوێن نەخۆشی سیل بە ماوەیەكی كەم ئاشكرا دەكات

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی جۆرە پشكنینێكی نوێی خوێن ئەنجام دەدەن كە لەماوەیەكی كەمدا نەخۆشی سیل ئاشكرا دەكات.

گۆڤاری ئەمریكی بۆ زانست لە نوێترین ژمارەیدا باسی لە جۆرە پشكنینێكی خوێن كردووە كە چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی لە زانكۆی ئەریزۆنا ئەنجامیانداوە و لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی سیل ئاشكرا دەكات.

ئەو پسپۆرانە باسیان لەوە كردووە كە پشكنینەكە بە جۆرە ئامێرێك دەكرێت كە لەسەرجەم نەخۆشخانەكاندایە، ئاشكرا كردنی نەخۆشییەكەش لەڕێی دوو جۆر پرۆتینەوە دەبێت كە لە خوێنی ئەو كەسە وەردەگیرێت كە گومانی توشبوون بە سیلی لێدەكرێت.

پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە كە ووردی دیاركردنی نەخۆشییەكە لەڕێی ئەو پشكنینەوە بە ڕێژەی %92 و  لەچەند كاتژمێرێكی كەمیشدا ئەنجامەكان ئاشكرا دەكات ئەمەش جیاوازە لەو پشكنینانەی لەئێستادا ئەنجام دەدرێت و چەند ڕۆژێك یاخود هەفتەیەكی دەوێت بۆ ئاشكراكردنی نەخۆشییەكە.

سیل یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكانی جیهان و بە یەكێك لە دە هۆكارە سەرەكییەكەی مردن دادەنرێت و ساڵانە نزیكەی دوو ملیۆن كەس دەكاتە قوربانی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1626