ته‌ندروستی

زیانەکانی بەكارهێنانی هاوێنەی جوانكاری چاو

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی بەكارهێنانی ئەو هاوێنە جوانكارییەی بۆ گۆڕینی ڕەنگی چاو و جوانتر دەركەوتن هەندێ كەس بەكاریدەهێنن چەند زیانێكی بۆ چاو هەیە و ئەگەری توشبوونی بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات.

بەكارهێنانی ئەو هاوێنانە دەبنە هۆی تێكچونی چاو و توشبوون بە چەند میكرۆبێكی زیانبەخش، بەو پێیەی لەكاتی بەركاهێنانیدا ڕەنگە چەندین میكرۆب و بەكتریای زیان بەخش بچێتە چاوەوە كە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرتووە.

 بەڕای پسپۆڕەكان دیارترین ئەو كێشانەی بەهۆی هاوێنەوە ڕەنگە توشی چاو ببێت بریتییە لە هەوكردن و برینداربوونی گلێنەی چاو هەروەها كزبوون و نزمبونی ئاستی بینین.

پزیشكەكان داوا لەو كەسانە دەكەن كە هاوێنە بەكاردەهێنن، پێش بەكارهێنانی ڕای پزیشكی پسپۆڕ لەو بارەیەوە وەربگرن، بۆ ئەوەی لەئەگەری توشبوون بەو كێشە تەندروستیانەی چاو بەدووربن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2318