ته‌ندروستی

باینجان مرۆڤ لە جەڵتە دەپارێزێت

باینجان یەكێكە لەبڵاوترین سەوزەكانی جیهان، كە چەندین بەكارهێنان و شێوازێكی جیاوازی ئامادەكردنی هەیە و بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكانیش خواردنی ئەو سەوزەیە چەندین سودی بۆ تەندروستی لەش هەیە.

بەڕای چەند پسپۆڕێكی خۆراكی باینجان دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێكی ڤیتامین بە تایبەت ڤیتامین سی، هەروەها بڕێكی زۆر لە ماددە كانزاییەكان لە پێكهاتەكەیدا هەیە ئەمانەش وایانكردووە مرۆڤ لە چەند كێشەیەكی تەندروستی بپارێزێت بە تایبەت نەخۆشی دڵ.

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەك دەركەوتووە ، ئەو كەسانەی هەفتانە جارێك یاخود چەند جارێك باینجان دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بەڕێژەی %25 كەمترە بەراورد بەو كەسانەی حەزیان لە خواردنی باینجان نییە یاخود كەمترین كات دەیخۆن.

ئەو كاریگەرییەی باینجان دەگەڕێتەوە بۆ بونی ماددەی ئانتۆ سیانین كە فشاری خوێن دادەبەزێنێت بەمەش ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ كەمدەبێتەوە.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن باینجان بەسورەكراوی نەخۆن و زیاتر بە شێوەی برژاندن ئامادەی بكەن، چونكە باینجان لەكاتی سورەوەكردندا بڕێكی زۆر چەوری هەڵدەمژێت كە زیانی بۆ لەش دەبێت و ڕێژەی كۆلیسترۆڵ بەرزدەكاتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4140