ته‌ندروستی

شەكر مەترسی توشبوون بە زەهایمەر زیاد دەكات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی زۆر بەكارهێنانی شەكر لە خواردنی ڕۆژانەدا، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر زیاد دەكات، بە تایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی پسپۆڕەكانی هەردوو زانكۆی باس و كینجزی كۆلیجی بەریتانیا، توێژینەوەیەكیان لەسەر كاریگەرییەكانی شەكر لەسەر تەندروستی مرۆڤ ئەنجامداوە و پەیوەندی نێوان شەكر و هەردوو نەخۆشی بیرچونەوە و خەڵەفانیان ئاشكرا كردووە.

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو كەسانەی زیاد لە بڕی پێویست شەكر لە ژەمە خۆراكییەكانیاندا هەیە، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی بیرچونەوە و خەڵەفان زیاد دەبێت، چونكە بەرزبونەوەی ڕێژەی شەكر كاریگەری خراپ لەسەر خانە دەمارییەكانی مێشك دروست دەكات كە پەیوەندیدارە بە بیری مرۆڤەوە.

توێژینەوەكە لەسەر 30 كەس كە بەشێكیان توشبووی زەهایمەر بوون چەند پشكنینێك بۆ خانەكانی مێشكیان ئەنجامدراوە، لەئێستاشدا سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە دەیانەوێت لەڕێی ئەو ئەنجامانەوە شێواز و قۆناغەكانی گەشەی نەخۆشی زەهایمەر و خەڵەفانیان بۆ ئاشكرا بێت و لەڕێیەی ئەنجامەكانەوە بگەنە چارەسەرێكی نوێ دژی نەخۆشییەكە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1096