ته‌ندروستی

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: كۆلێرا گه‌یشته‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری‌ باشوری‌ سودان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، په‌تای‌ كولێرا گه‌یشتوه‌ته‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری‌ باشوری‌ سودان، له‌سه‌رانسه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌شدا 5500 كه‌س توشی‌ كولێرا بوون.

ئاژانسی‌ مرۆیی‌ سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ په‌تای‌ كۆلێرا له‌ شاری‌ مه‌لكال تۆماركراون كه‌ سێ‌ ساڵه‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ وێرانیكردوه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ڵێت په‌تای‌ كۆلێرا له‌ چوارده‌ شوێنی‌ باشوری‌ سودان بڵاوبوه‌ته‌وه‌ ‌و له‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوشه‌وه‌ تا ئێستا 137 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

په‌تای‌ كۆلێرا له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی‌ مایندیت ‌و لیر تۆماركراون كه‌ برسێتی‌ له‌ناویاندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

فه‌رحان حه‌ق، جێگری‌ وته‌بێژی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ڕایگه‌یاند، كۆلێرا له‌ ناوچه‌ی‌ مایندیت توندتر بووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ كارمه‌ندانی‌ ڕێكخراوه‌ فریاگوزارییه‌كانیان ده‌ركردوه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە633