ته‌ندروستی

هەرێم؛ ئامارەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە لەساڵی ٢٠١٦دا

ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لەساڵی 2016دا 698هەزار و 408 كەس توشی نەخۆشی گورچیلە بون .

لەمیانی چالاكیەكدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی گورچیلە لە سلێمانی ڕێكخرابو، ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند:

 لەساڵی 2016دا 698هەزار و 408 كەس توشی نەخۆشی گورچیلە بون  و 2 هەزار و 547 كەسیش نەشتەر گەری چاندنی گورچیلەی لە هەرێم بۆ ئەنجامدراوە .

هاوكات بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: 7 سەنتەری شتنی گورچیلە لە پارێزگای سلێمانی هەیە، لە ساڵی ڕابردوشدا  29 هەزار و 714 كەس لەو سەنتەرانە شتنی گورچیلەیان بۆ كراوە. لە ئێستاشدا 28 كەس ئامادەیە زەرعی گورچیلەی بۆ بكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1359